fbpx
Shadow Shadow

 ژمارەیەک ئەندامى کوردى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بانگهێشتى لێکۆڵینەوە دەکرێن

18:01 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

میدیاکانى عێراق نووسراوێکى دەستەى دەستپاکى عێراقیان بڵاوکردەوە کە سەرۆک و  11 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکى بانگهێشتى لێکۆڵینەوە کردووە و بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنەکە ئاماژە بەوە دەکەن “نووسراوەکەیان بەدەست نەگەیشتووە و ئاگادار نەکراونەتەوە”.

.

دڵشاد پیرۆت، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەپشکی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو نوسراوە نیم و تا ئێستا نەگەیشتووەتە دەستى من و هاوڕێکانم و پەیوەندیشمان پێوە نەکراوە کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە بانگ کرابین”.

.

ئاماژەی بەوەکرد :”ئەوەندەى ئێمە ئاگاداربین ئەگەر نوسراوێکیش هەبێت ئەوا پەیوەندی بە بڕیاری سیاسیەوە هەیە نەوەک بڕیارێکی یاسایی و پێشتریش بڕیارێکی لەو جۆرە هەبوو کە بەهۆی دەوامنەکردنمانەوە لە ئەنجومەن بانگکرابین بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە کۆبونەوەی تەواوەتی لە ئەنجومەنی پارێزگا نەکراوە و نەتوانراوە هیچ کۆبونەوەیەکی یاسایی بکرێت بۆ دەوامنەکردنی ئێمە هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە”.

.

بەگوێرەى نووسراوەکەى دەستەى دەستپاکى عێراق، دەستەکە داوای بانگهێشتی هەریەكە لە ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت و 11 ئەندامی دیکەی ئەنجومەنەکەی کردوە بۆ لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عیراقی.

.

لەو مادەیەدا هاتووە “هەر کارمەندێکی دەوڵەت زەرەر و زیان بە ماڵ و موڵکی ئەو شوێنە بگەیەنێت کەکاری لێدەکات ئەوا سزا دەدرێت بە زیندانیکردن کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت”.

.

ئەو ئەندامانەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە لەنووسراوەکەدا ناویان هاتووە بریتین لە “دڵشاد پیرۆت، نەسرین خالید، پەروین  محەمەد ئەمین، شێرزاد عادل خورشید، فواد حسێن كوێخا، مەحمود محەمەد مەجید، محەمەد كەمال و عەلی نامیق لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەریەكە لە عیرفان جەمال تۆفیق ئەندامی توركمانی نێو لیستی برایەتی، ریاز محەمەد دانوك ئەندامی عەرەب لە هەمان لیست و ئەدوەر ئەوراهام ئودیشۆ لە پشكی كریستیانی هەر لە لیستی برایەتی).

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل