fbpx
Shadow Shadow

دەیانی تریش بریندار بوون

لە دوو رۆژی ڕابردوودا 10 خۆپیشاندەر لە شارەکانی عێراق کوژراون

20:59 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری بەرکەوتووانی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئاشکراکرد کە 10 کەس کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.

.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە بەغدای پایتەخت چوار خۆپیشاندەر کوژراون و 85ی تریش برینداربوون، هاوکات 36 خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.

.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای دیالە خۆپیشاندەرێک کوژراوە و سێ خۆپیشاندەریش برینداربوون، لە پارێزگای بەسرەش سێ خۆپیشاندەر کوژراون و خۆپیشاندەرێکیش برینداربووە و 22یش دەرستگیرکراون، هەروەها 24 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.

.

دەشڵێت، لە پارێزگای زیقار هەشت خۆپیشاندەر برینداربوون، هەروەها لە کەربەلا دوو خۆپیشاندەر کوژراون و 18ی دیکەش برینداربوون، 30 کەسیش دەستگیرکراون.

.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خۆپیشاندانەکانی شارە جیاوازەکانی عێراق کڵپەی کردەوە و خۆپیشاندەران بەشێک لەڕێگاکانیان داخست و هەروەها دەرگای دامودەزگاکان لەحیم دەکەن، بەوهۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل