fbpx
Shadow Shadow

ژمارەى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى عێراق بەرزبوونەوە

11:06 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراقى ڕایگەیاند، ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکانى عێراق بۆ 73 کوژراو بەرزبووەتەوە.

.

ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمى 2019 کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تا ئێستا 73 کەس بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە کوژراون و سێ هەزار و 870 کەسیش برینداربوون.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، تا ئێستا 555 خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە 355 کەسیان دواتر ئازادکراون، بەهۆى نەبوونى بەڵگەى پێویستەوە لەدژیان.

.

لەبارەى زیانى گیانى خۆپیشاندانەکانەوە، تا ئێستا ئامارێکى فەرمى لەلایەن وەزارەتى تەندروستى عێراقەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەو هۆیەشەوە ئامارى جیاجیا لەو بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە.

.

بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا، ژمارەى کوژراوەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 100 کوژراو، نزیکەى 2000 کەسیش برینداربوون.

.

هەر لەو بارەیەوە ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا 65 کەس کوژراون، کە زۆربەیان لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا کوژراون.

.

هاوکات ئاژانسى فرانس پرێس باسى لەوەکردووە، تا نیوەشەوى هەینى ژمارەى کوژراوەکان گەیشتووەتە 60 کەس.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل