fbpx
Shadow Shadow

ژمارەى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى عێراق بەرزبووەوە

09:14 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق بەرزبوونەوەى ئامارى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى عێراقى ڕاگەیاند.

.

ئه‌كره‌م به‌یاتى وته‌بێژى کۆمسیۆنەکە ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردووەوە تا ئێستا 264 کەس كوژراون و نزیكه‌ى 12 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.

.

بەپێی كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ، له‌گێمى دووه‌مى سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌شاره‌كانى عێراقدا كه‌ 25 ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستى پێكرده‌وه‌، 107 كه‌س كوژران و نزیكه‌ى شەش هەزار كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.

.

له‌دواهه‌مین وتاریدا له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق دواى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان به‌رهه‌رم ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند، عه‌بدولمه‌هدى ئاماده‌یى بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ پیشانداوه‌ و كۆمه‌ڵێك بڕیارى تریشى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵێك داواكارى خۆپیشانده‌ران و ڕاگرتنى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران ڕاگه‌یاند.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل