Shadow Shadow

ژمارەى موچەخۆر و خانەنشینانی عێراق زیاتر 800% زیادی کردووە

12:34 چوار شه‌ممه‌ 29 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دارایی عێراق ئاشکرایکرد، لەئێستادا عێراق نزیکەى شەش ملیۆن و نیو فەرمانبەر و خانەنشینی هەیە، ئەوە لەکاتێکدایە، ژمارەى فەرمانبەران لە پێش ساڵی 2003دا، لە 850 هەزار تێپەڕی نەدەکرد.

فواد حسێن، وەزیرى دارایی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابوری لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، نەبوونی پشتگیری بۆ کەرتی تایبەت قەراباڵغی و فشاری بۆسەر کەرتی حکومی دروستکردووە و ژمارەى فەرمانبەر و خانەنشین بۆ شەش ملیۆن و نیو بەرزبووەتەوە.

کەواتە بەپێی ئامارەکەى فواد حسێن، لەدوای ساڵی 2003ەوە، ژمارەی موچەخۆر و خانەنشینان لە عێراق نزیکەى 812% زیادیکردووە.

وتیشى، “پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت جێگرەوەى قەرەباڵغییە لە کەرتی حکومیدا.”

ڕاشیگەیاند، “چاکسازی لە لیستى موچەدا هەنگاوێکى گرنگە و هەماهەنگ دەبێت بۆ ئاشکراکردنی بندیوار و موچەخۆرە وەهمییەکان.”

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل