fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ژمارەى مردووان بەهۆی کۆرۆناوە “سارسیشی” تێپەڕاند.. دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە

10:04 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ژمارەى مردووان بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بۆ 813 کەس بەرزبووەوە کە ژمارەى مردووانی نەخۆشی سارسی تێپەڕاند کە لە ساڵانی 2002 بۆ 2003 لە جیهاندا بڵاوبووەوە و 774 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

.

بەرزبوونەوەى ژمارەى حاڵەتەکانی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بەرپرسان و خەڵکی چینی تۆقاندووە، هەرچەندە پشووەکانی سەری ساڵی چینیش درێژکراوەتەوە بەڵام داوای زیاتر درێژکردنەوەى دەکەن.

.

بەرپرسانی چین داوایان لە خاوەن کارگە و شوێنە بازرگانییەکان کردووە 10 ڕۆژی تر بۆ پشووەکانی سەری ساڵ زیاد بکەن، لە دوو هەفتەى ڕابردووەوە زۆربەى شارەکانی چین چۆڵ و هۆڵ بوون، هەندێکیان داخراون و گەشتی فڕۆکەخانەکان وەستاون، کارگەکان داخراون و قوتابخانەکانیش کراونەتە پشوو.

.

بەپێی دواین ئامار بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی شوباتی 2020، تائێستا 35 هەزار و 555 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، 813 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 736 کەسیشی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.

ژمارەى مردووان بەهۆی کۆرۆناوە "سارسیشی" تێپەڕاند.. دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەگەڵ ئەوەى ملیۆنان کەس دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، بەڵام بێ متمانەیی و گومان لە ڕاستی ژمارەکان خەڵکی سەرقاڵ و نیگەران کردووە.

.

یەکێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ویچات کە تۆڕێکی زۆر بەناوبانگی چینییە و وەک تویتەر وایە دەڵێت، “ئەوەى کە دۆخەکەى زیاتر ئاڵۆز کردووە ئەوەیە کە ئەو ئامارە تەنها ئاماری فەرمییە.”

.

دانەیەکی تر نوسیویەتی، “هیچ شتێکی تر مەڵێن، ئێمە چیتر ناتوانین دەمامک بکڕین و لە هیچ شوێنێک دەستمان ناکەوێت، ئیتر بۆچی بگەڕێینەوە بۆسەر کارەکانمان.”

.

بەکارهێنەرێکی تر پرسیار دەکات و دەڵێت، “تائێستا 20 هەزار پزیشک و پەرستار لە سەرانسەری وڵات نێردراون بۆ هەرێمی هوبی (ناوەندی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە)، ئەى ئیتر بۆچی هێشتا ئاماری توشبووان و مردووان بەرز دەبێتەوە؟”

.

جۆزێف ئیسینبێرگ کە پڕۆفیسۆری زانسی پەتایە لە زانکۆی میشیگان بە ڕۆیتەرزی وتووە، هێشتا زۆر زوو بڵێین کە بڵاوبوونەوەى پەتاکە گەیشتووەتە لوتکە.”

.

دەشڵێت، “تەنانەت ئەگەر کەیسە بڵاوکراوەکانیش گەیشتبنە لوتکە، هێشتا نازانین چەند کەیسی تر هەیە و ڕانەگەیەنراون، ئەوەش کێشەیەکی گەورەیە لە ناوچە گوندییەکاندا.”

.

جگە لە چین، تائێستا ڤایرۆسەکە بە 26 وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و 330 کەسیشی لەو وڵاتانە توشبوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل