fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ژمارەى قوربانیانی ڤایرۆسى کۆرۆنا بەردەوام بەرزدەبێتەوە

11:12 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەى قوربانیانی نەخۆشی ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاد دەکات و بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە 80 کەس و نزیکەى سێ هەزار کەسیش گیرۆدەى ڤایرۆسەکە بوون کە لەناویاندا 300 کەسیان دۆخیان خراپە.

،

بەگوێرەی میدیاکانی چین، ژمارەى ئەو کەسانەی بەهۆى ڤایرۆسەکەوە لە شارى “هۆبئى”ی ویلایاتی وەهان گیانیانلەدەستداوە لە 56 کەسەوە گەیشتووەتە 76 کەس و 4 کەسى دیکەش لەناوچەکانى دیکە بەهۆى توشبوونى بە ڤارۆسەکەوە مردوون.

،

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەى ئەو کەسانەى تا ئەمڕۆ بە ڤایرۆسەکە توشبوون، گەیشتووەتە دوو هەزار و 766 کەس و لەناویاندا 300 توشبوویان لەدۆخێکى خراپى تەندروستیدان.

،

هاوکات بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، دوێنێى یەک شەممە، پشووى سەرى ساڵى نوێى چینى بۆ سێ ڕۆژى دیکە درێژ کرایەوە و ئەمڕۆ دووشەممەش، سەرۆکوەزیرانى چین سەردانى ویلایەتى وەهان و شارى هۆبئى کرد کە سەرەتا ڤایرۆسەکەى تێدا بڵاوبووەتەوە.

،

دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەچین، لەچەندین وڵاتى دیکەش لەوانە ئەمریکا، ئوسترالیا، فەڕەنسا، کەنەدا، تایلەند و ژاپۆن وچەند وڵاتێکدی دیکە بڵاوبوەتەوە، بەڵام بەڕێژەیەکی کەم ژمارەى توشبووان لە سەرجەم ئەو وڵاتانەدا گەیشتونەتە نزیکەى 70 کەس و مردن بەهۆى ئەو ڤایرۆسەوە لەدەرەوەى چین تا ئێستا ڕوینەداوە.

،

هەروەها بۆ ڕێگرىکردن لەبڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە ویلایەتى وەهان گەشتى بۆ دەرەوەى ناوچەکانى دیکە قەدەغە کردووە و هیچ کەسێک ناتوانێت لە ویلایەتەکە بچێتەدەرەوە.

،

نیشانەکانی توشبوون بەڤایرۆسەکە سەرەتا سەرهەڵدانى تا و کۆکەیەکى وشەکە و دواى هەفتەیەک تەنگە نەفەسى دروست دەکات، تا ئێستاش هیچ دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنى ئەو نەخۆشیە و ڕێگرىکردن لەڤایرۆسەکە نەدۆزراوەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل