fbpx
Shadow Shadow

ژمارەى سەربازە بریندارەکانى ئەمریکا بەهۆى هێرشە موشەکییەکەى ئێرانەوە بەرزبووەوە

08:23 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

فەرماندەیی ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا، بەرزبوونەوەى ژمارەى بریندارانى سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لەلایەن ئێرانەوە ڕاگەیاند.

.

وتەبێژێک بەناوى فەرماندەییەکە ڕایگەیاند، ژمارەیەک سەربازى دیکەى ئەمریکى ڕەوانەى نەخۆشخانەى سەربازى کراون لە ئەڵمانیا، بۆ ئەنجامدانى پشکنین و وەرگرتنى چارەسەرى پێویست.

.

فەرماندەیی ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا، هەفتەى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، 11 سەربازى ئەمریکى برینداربوون بەهۆى هێرشکردنە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لەعێراق لەلایەن ئێرانەوە.

.

هێرشەکەى ئێران کە لە هەشتى ئەم مانگەدا ئەنجامیدا، وەڵام بوو بۆ کوشتنى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل