fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

 حكومەت رێوشوێنى نوێ دەگرێتەبەر

ژمارەى توشبووان بەكۆرۆنا لەتوركیا بەرزبووەوە

11:00 شه‌ممه‌ 14 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

ژمارەى توشبوون بەڤایرۆسیی كۆرۆنا لە تورکیا بۆ پێنج حاڵەت بەرزبویەوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە قەدەغەی هاتوچۆیان خستە سەر نۆ وڵاتی دیكە و چەند ڕێوشوێنێكی تەندروستی توندوتۆڵتریان بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە گرتەبەر.

.

ئەمڕۆ شەممە، 14 ی ئاداری 2020، لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، فەخرەدین قۆچە وەزیری تەندروستی توركیا ڕایگەیاند، 3 حاڵەتی نوێی دیكەی توشبوونی كۆرۆنایان تۆمار كردووە كە سەر بەخێزانێكین و 2 لەو توشبووانەش كێشەی كۆئەندامی هەناسەدانیان هەبووە.

.

وتیشی “هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە لەدەرەوەی وڵاتن بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەوامەكەیان بۆ دەكرێتە مۆڵەت و قەدەغەی گەشتیاریش بۆ ناو توركیا دەخرێتە سەر هاوڵاتیانی 9 وڵاتی تر، بەوەش توركیا قەدەغەی هاتووچۆی وڵاتانی بۆ 14 وڵات زیاد كردووە”.

.

وەزیری تەندروستی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو ڕێوشوێنانەی دیكە بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتە بەر، سنورداركردنی سەردانی نەخۆشی ناو نەخۆشخانەكان و قەدەغەی سەردانیكردنە لەكاتی دەوامیی فەرمیدا و وەزارەتەكەیان بەشێكی تایبەت بۆ پەیوەندیكردن لەحاڵەتی كتوپڕدا بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردن كردووەتەوە.

.

لای خۆشیەوە جاهید تورهان  وەزیری گواستنەوە و ژێر خانی توركیا ڕایگەیاند، ئەو نۆ وڵاتە نوێیەی كە توركیا قەدەغەی هاتوچۆی خستووەتە سەر، ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا و نەرویژ و دانیمارك و بەلژیكا و نەمسا و سوید و هۆڵەندایە، لەڕۆژی شەممەوە تا 17ی مانگی داهاتوو جێ بەجێ دەكرێت.

.

پێشتریش توركیا قەدەغەی هاتوچۆی لەگەڵ 5 وڵات لەوانە چین و ئێران و عێراق و ئیتاڵیا و كۆریای باشوور ڕاگەیاند.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل