fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر خراپە و سەقامگیر نییە"

ژمارەى ئەو کوردانەى ڕۆژئاوا ئاشکراکرا کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ئاواری هەرێم بوون

18:27 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەپێی ئاماری لیژنەى مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە، دەیان هەزار کەس لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاوارەبوون و 19 هەزاریان ڕوویان لە هەرێم کردووە.

.

ئەمرۆ دووشەممە، 27ی کانونی دووەمی 2020، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی تایبەتی دەربارەی دۆخی مرۆیی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردووەتەوە.

.

لیژنەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەیەدا ڕایگەیاندوە، “ڕەوشی مرۆیی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئاستێکی زۆر خراپدایە و بەهۆی هێرشەکانی چەند مانگی ڕابردووی تورکیا و نائارامییەکانی ناوچەکەوە 19 هەزار و 861 کەس ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون”.

.

لیژنەی مافی مرۆڤ باسی لەوەشکردوە کە “لە ئێستادا دۆخی سوریا بەشێوەیەکی گشتی ئارام نییە و بەهۆیەوە 244 هەزار و 810 پەنابەری سوری کە زۆرینەیان کوردن لە هەرێمی کوردستان ئاوارەن”.

.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتوشیەتی: “تا ئێستاش باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دۆخێکی نائارامدا تێدەپەڕێت و مەترسییەکان بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی لەناوچەکە بەردەوامە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل