fbpx
Shadow Shadow

ژمارەى ئەندامانى کورد لە لیژنەى هەموارى دەستور بۆ دوو هێندە زیادکرا

08:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند،  ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی هەموارى دەستور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیادکران.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەکەى، بەشیر حەداد دوێنێ شەممە نوسراوێكى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە بۆ زياد كردنى ئەندامانى لیژنەى هەموارى دەستور.

.

ئاماژە بەوەشکراوە “بە ھەوڵ و پشتگيریی فراکسیۆنە کوردستانییەکان توانرا ژمارەی ئەندامانی کوردی لیژنەی هةمواركردننەوەی دەستور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد بکرێت”.

.

لەو بارەیەوە بەشیر حەداد وتى “دواى زیادکردنى ئەندامەکان، ئەندامانی کوردی لیژنەی هەموارى دەستور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د.جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مدرس، د.جمال کۆچەر و رێبوار ھادی”.

.

ڕۆژى سێى ئەم مانگە پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى بۆ هەموارکردنەوەى دەستور پێکهێنا بەپێی ماددەى 146ى دەستور، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.

.

بڕیارە لیژنەکە لەماوەى چوار مانگدا کارەکانى تەواو بکات و بیخاتە بەردەم پەرلەمان بەمەبەستى تاوتوێکردنى هەموارەکە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل