fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ژماره‌ی قوربانیانی کۆرۆنا زیادی كرد..دواهه‌مین ئامار له‌و باره‌یه‌وه‌

09:34 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبن و بەگوێرەی دوایین ئامار، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە بۆ 361 کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 17 هەزار کەسیش گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بون.

.

لە دوایین ئاماردا دەزگای تەندروستی چین بڵاویکردەوە، تائێستا 361 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکە گیانیانلەدەستداوە، ئەوانەشی کە توشبوون بە ڤایرۆسەکە ژمارەیان بۆ 17 هەزار و 200 کەس بەرزبووەتەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا زیاتر لە 60 ملیۆن کەس هاتووچۆیان لێ سنوردارکراوە و ڕێگەیان پێنادرێت بچنە دەرەوەی شارەکان، تا ئەوکاتەی ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە شاری ووهانی وڵاتی چین سەریهەڵدا و تائێستا ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 27 وڵاتی دیکە و جگە لە وڵاتی فلیپین کە دوێنێ  (یه‌كشه‌ممه‌)کەسێک بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا، لە هیچ وڵاتێکی دیکەدا حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل