fbpx
Shadow Shadow

قه‌باره‌كه‌ى هێندەى كارتێكى بانكیىیه

ژاپۆن جلێکى فێنککەرەوە بەرهەمدەهێنێت [ڤیدیۆ]

17:23 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

كۆمپانیایه‌كى ژاپۆنى ئامێرێكى بچوكى داهێناوه‌، هاوشێوه‌ى ئامێرى فێنكه‌ره‌وه‌ (ته‌برید) پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زێنێت و له‌لاشه‌ى مرۆڤیشدا هه‌ڵده‌گیرێت.

 

.

 

ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانیاى ئاشكراى كردووه‌، كۆمپانیاى سۆنى ژاپۆنى ئامێرێكى داهێناوه‌ كه‌ زۆر گونجاوه‌ بۆ لاشه‌ى مرۆڤ و فێنكه‌ره‌وه‌یه‌ هاوشێوه‌ى ته‌برید و له‌لاشه‌ى مرۆڤدا هه‌ڵده‌گیرێت.

.

ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، ئامێره‌كه‌ هاوشێوه‌ى كارتێكى بانیكى گه‌وره‌یه‌ و كێشه‌كه‌شى 85 گرامه‌ و  پێیده‌وترێت  Reon Pocket، جگه‌ له‌وه‌ى ده‌توانێت پله‌ى گه‌رمى بۆ ئاستى 13 نمره‌ى سه‌دى دابه‌زێنیت و هاوشێوه‌ى فێنكه‌ره‌وە بێت، تواناى ئه‌وه‌شى هه‌یه‌ پله‌كانى گه‌رما بۆ 8 پله‌ش به‌رزبكاته‌وه‌ و به‌وه‌ش گه‌رمیش ده‌به‌خشێت له‌زستاندا.

.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، هێشتا ئه‌و ئامێره‌ نه‌كه‌وتووه‌ته‌ بازاڕە‌كانى جیهانه‌وه‌ و ته‌نها له‌ ژاپۆندا هه‌یه‌ و نرخه‌كه‌شى ده‌گاته‌ 141 جونەیى ئه‌سته‌رلینى و به‌سیستمى ئه‌ندرۆید كار ده‌كات و دوو كاتژمێژ شه‌حن ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر ده‌توانێت كار بكات.

.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ئامێره‌ بێزارى مرۆڤ به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه‌ له‌نێو قه‌ره‌باڵغى میترۆكاندا كه‌مده‌كاته‌وه‌ و هه‌ره‌وه‌ها به‌سودیشه‌ بۆ گه‌ڕانى مرۆڤ له‌كه‌شو هه‌وای ساردى زستاناندا.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل