fbpx
Shadow Shadow

ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات

ژاپۆنیش هێزی سەربازیی دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: دۆخەکە ناجێگیرە

11:53 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ژاپۆنییەکان، تۆکیۆ بڕیاری داوە بە ناردنی کەشتی سەربازیی و چەند کەشتییەکی پاسەوانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

.

ئەمڕۆ هەینی، 10ی کانونی دووەمی 2020، ئاژانسی هەواڵیی کیدۆی ژاپۆنی ڕایگەیاند، “تارو کونو، وەزیری بەرگریی ژاپۆن فەرمانی داوە بە ناردنی هێزی بەرگریی دەریایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوەکو بەشداری بکەن لە کۆکردنەوەى زانیاریدا.”

.

دەشڵێت، “ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا بڕیاری داوە بە ناردنی هێزی زیاتر لە هەمبەر ئاسایشی جموجوڵی کەشتییە بازرگانییەکانی ژاپۆن چونکە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناجێگیرە.”

.

ئاژانسی کیدۆ دەشڵێت کە “سبەینێ شەممە، شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن سەردانی چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بۆ تاوتوێکردنی بارگرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.”

.

بڕیارە شینزۆ سەردانی هەریەکە لە سعودیە و ئیمارات و عومان بکات و داوای کەمکردنەوەى بارگرژییەکان بکات لە ناوچەکە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل