fbpx
Shadow Shadow

"له ‌سوید ئاماده‌سازى بۆ خۆپیشاندانى فراوان دەکرێت"

ڕەوەندى کوردى لە ئەوروپا دژى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن

19:26 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ وڵاتى به‌لجیكا دژى هێرشه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكرد، بڕیاریشه‌ درێژه‌ى هه‌بێت.

,

به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى چالاكانى خۆپیشاندانه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ڕه‌وندى كوردى له‌ ئه‌وروپا و خه‌ڵكى هەر چوار پارچه‌ى كوردستان به‌شداریان تێدا كردووه‌، دروشمه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌شیان ڕاگرتنى هێرشه‌كانه‌ و هاتنه‌ سه‌ر خه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپایه‌ له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌.

,

قادر نادر، یه‌كێك له ‌ڕێكخه‌رانى خۆپیشاندانه‌كانى سوید به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ‌پایته‌ختى سوید و بەلجیکا ده‌ستیان پێكردووه‌، لاى خۆیانەوە‌ ڕه‌وندى كوردى هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ى کوردستان ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ئیدانه‌ ده‌كه‌ن.

,

چالاكى خۆپیشاندانه‌كانى سوید ئەوەشى ئاشکراکرد: “له ‌مڕۆه‌وه‌ ئاماده‌سازى بۆ خۆپیشاندانێكى به‌رفراوان دەکرێت، کە لە ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتو له ‌سوید بەڕێوەی دەبەین، بۆ به‌شدارى كردنیشى بانگه‌شه‌ى هه‌موو ئازادیخوازێكى دونیا ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین خه‌ڵكێكى زۆر به‌شدارى بكەن و ده‌یان هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕینێت”.

,

قادر نادر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كییان ئیدانه‌ كردنى هێرشه‌كانى توركیایه‌ و فشار خستنه‌ سه‌رى یه‌كێتى ئه‌وروپایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى، به‌جدی بێته‌ سه‌ر هێڵ و هه‌وڵى ڕاگرتنى هێرشه‌كه‌ بكات.

,

باسى له‌وه‌ش كرد، ئامانجێكى دیکەى خۆپیشاندانه‌كان یه‌كخستنى داوا و گوتارى ڕه‌وندى كوردییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له ‌ئاست ئه‌و هێرشانه‌دا فشارێكى كاریگه‌رتریان هه‌بێت.

,

دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ى تشرینى یەکەمى 2019، سوپاى توركیا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ى توندى نێوده‌وڵه‌تى به‌دوادا هات و هه‌ریه‌ك له ‌نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئێران داواى ڕاگرتنى هێرشه‌كه‌یان له‌ توركیا كرد.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل