fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕەوتی سەدر: بێدەنگ نابین بەرامبەر کورد و سونە

20:53 شه‌ممه‌ 22 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

سەرکردەیەکى ڕەوتی سەدر دەڵێت، چالاکوانانیش بێدەنگ بن لەوەى کورد و سونە دەستیان بەپۆستەکانیانەوە گرتوەو دابەشکارى تاییفیان دەوێت ئەوان بێدەنگ نابن.

،

ساڵح محەمەد عێراقی، کە بە وەزیری موقتەدا سەدر ناسراوە، لە هەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسینى چالاکوانێکى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى بڵاوکردوەتەوە کە تێێدا هاتوە: “چالاکوانانى مەیدانى و چالاکوانەکانى فەیسبوک بە تەواوەتى بێدەنگن لەوەى کە زۆرینەى هێزە سونى و کوردیەکان دەستیان بە پشککارى تاییفیەوە گرتوە لە دابەشکردنى پۆستەکانى حکومەتى نوێدا”.

،

سەبارەت بەو پۆستە ساڵح عێراقى وەڵامى داوەتەوەو ئاماژەى بەوەشداوە: “ئەگەر ئەوانیش بێدەنگ بن ئەوە ئێمە بێدەنگ نابین”.

،

ئەو سەرکردەیەى تەیارى سەدرى رونیشیکردوەتەوە: “ئال سەدر فێریان کردوین کە لەپێناو چاکسازى و چاکبون بێدەنگ نەبین”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل