fbpx
Shadow Shadow

ڕەوتی سەدر بێبەری خۆی لە بەربژێرکردنی دوو کەسایەتی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاند

23:47 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕەوتی سەدر لە عێراق ڕایگەیاند، پشتگیری لە هیچ کەسێک ناکەن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هیچ کەسیکیشیان لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکردووە.

،

ئەمڕۆ شەممە، 4ی کانوونی دووەمی 2020، ساڵح محەمەد عێراقی، کە بەوەزیرەکەی سەدر ناو دەبرێت، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک  پۆستێکی بڵاوکردەوە کە تێداهاتووە:” دوو پاتی دەکەینەوە ڕەوتی سەدر پشتگیری لە هیچ کەسایەتییەک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناکات”.

،

لە پۆستەکەیدا عێراقی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان بە هیچ شێوەیەک دەستوەرنادەنە ئەو کارە، کەسیشیان لە گۆڕەپانی تەحریر بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی بەربژێر نەکردووە .

،،

عێراقی، لە پۆستەکەیدا، هوشداری داوە و دەڵێت:” عێراق بەرەو هەڵدێرێکی زۆر مەترسیدار دەروات، ئەوانەی هەست بەو مەترسییە دەکەن ژمارەیەکی زۆر  کەمن، نازانم برایان تاکەی دەیانەوێت لەوێ بمێننەوە”.

،

ڕوونکردنەوەکەی ڕەوتی سەدر، وەک وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ بێبەری کردنی ڕەوتی سەدر لە ودەنگۆیانەی کە ئەمڕۆ شەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بەوەی گوایە “کڵاو شینەکان”ی سىەر بەڕەوتی سەدر بەزەبەرو لە ناوەڕاستی گۆرەپانی تەحریر ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە بەناوی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر کە تێیدا عەبدولغەنی ئەسدی و رحیم عگێلیان بۆ پۆستی سەروەکوەزیرانی عێراق بەربژێر کردووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل