Shadow Shadow

سەبارەت بە هونەری ئێستا چی دەڵێت؟

ڕەوا جەمال بەنیازە بۆ جەژن کلیپێکی نوێ بڵاوبکاتەوە

17:35 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

هونەرمەند، ڕەوا جەمال ناسراو بە “دکتۆر ڕەوا” سەرقاڵی تۆمارکردنی ڤیدیۆ کلیپێکە بۆ یەکێک لە گۆرانییەکانی، بەنیازیشە بۆ جەژن بڵاوی بکاتەوە و ڕەخنەش لە حاڵی هونەر دەگرێت لە ئێستادا.

.

هونەرمەند ڕەوا جەمال، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیاندووە: “لەئیستادا سەرقاڵی ئەوەین یەک لە تراکەکانی ناو ئەلبومی ‘بۆ کوێ بڕۆم’ کاری ڤیدیۆکلیپی بۆ بکەین و هەوڵدەین بۆ جەژن بڵاو بکرێتەوە”.

.

سەبارەت بە ئەلبوومی “بۆ کوێ بڕۆم” ڕەوا جەمال ئاماژەی بەوەکردووە، ئەلبومەکە 33 هەزار دۆلاری تێچووە و سەرجەم تێچووەکەشی لەسەر ئەستۆی خۆی بووە، هەر خۆی سپۆنسەری سەرجەم کارەکانی خۆیەتی، هەر بۆیە توشی کەمترین ئاستەنگ دەبێتەوە لە کارەکانیدا.

.

ئەو هونەرمەندە کە کە هاوکات پزیشکی ددانیشە، سەبارەت بە ئەنجامدانی دوێت لەگەڵ هونەرمەندی دیکەدا دەڵێت: “حەزناکەم دوێت لەگەڵ کەسبکەم، بەڵام گەر هەشبێت خاوەن کەسایەتییەکی بەرزبێت لەناو کۆمەڵگادا، هەروەها دەبێت دەنگ و هەستی لەمن نیزک بێت”.

.

ڕەوا جەمال بۆچوونی خۆی لەسەر ئاستی هونەر و گۆرانی لە ئێستادا لە هەرێم دەربڕیوە و باسی لەوەکردووە، ڕازی نییە لە حاڵی ئیستای هونەر، لەبارەى هۆکارى ئەو ڕازی نەبوونیشی دەڵێت: “چونکە ئەو هونەرەى ئێستا هونەرێکی سواوی و بازاڕیە، هەرچەندە لە دونیادا جۆرەکانی هونەر زۆرن، بەڵام پێویستە لەسەر لایەنی پەیوەندیدار و کەناڵەکان، پۆلێنی کلیپ و کارە هونەرییەکان بکەن”.

.

ڕەوا جەمال لە ساڵى 1982 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ئێستاش هەر لە سلێمانی نیشتەجێیە، لە ساڵی 2008وە بە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندانی کۆچکردوو هاتە ناو دونیای هونەرەوە.

.

ناوبراو تا ئیستا پێنج کۆنسێرتی ئەنجامداوە، چواریان بۆ هاوکاری توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا، نەخۆشخانەی تالاسیما و هەروەها منداڵانی بێ سەرپەرشت بوو، کۆنسێرتەکەی دیکەشی بۆ ساڵیادی دامەزرانی شاری سلێمانی بووە.

 

ڤیدیۆ

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر …بەھیوام شایەنی ئەو چاوڕوانیە بێت و بە دڵی زۆرینە بێت.بەم زوانە …

Gepostet von ‎Rawa jamal ڕەوا جەمال‎ am Montag, 11. März 2019

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل