fbpx
Shadow Shadow

ڕەواندز؛ لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى دوو کەس یەکترییان کوشت

17:29 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە سەیرانگای بێخاڵ لە قەزای ڕەواندز، دوو کەس کە خزمی یەکتر بوون لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن، یەکتریان کوشت.

.

کرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”ڕووداوەکە لە سەیرانگای بێخاڵ ڕوویداوە، کاتێک ئەو دوو کەسە لەوێ یەکتریان بینیوە تەقەیان لەیەکتر کردووە و یەکیان کوشتووە”.

.

وتیشی، کەسەکان خزمی یەکتر بوون و  ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پێشترەوە بووە کە لە نێوانیاندا بووە.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمەکان بردراونەتە پزیشکی دادی سۆران.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل