fbpx
Shadow Shadow

ڕەنگە پەیوەندییەکانی تورکیا و قەتەر “هەرەسبهێنێت”..پەیوەندى بە هێرشەکانى سەر ڕۆژئاواى کوردستانەوە هەیە

18:13 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەیەکى نزیک لە حکومەتى تورکیا بڵاویکردەوە، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و قەتەر لەمەترسیدایە و ئەگەر هەیە هەرەسبهێنێت، ئەوەش بەهۆى روماڵى کەناڵى جەزیرەى ئینگلیزى بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان.

.

ڕۆژنامەى “دەیلی سەباح”ی تورکی، لەسەروتارى خۆیدا لەژێر ناونیشانی “کەناڵی جەزیرەی ئینگلیزی هەڕەشە لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و قەتەر دەکات” باسیلەوەکردووە، تورکیا پاڵپشتی قەتەری کردووە دژ بە گەمارۆکانى وڵاتانی کەنداو، لە هەمانکاتیشدا قەتەر ڕۆڵی بینیوە لە داکۆکیکردنی تورکیا لەو قەیرانە داراییەی کە روبەڕووى بووەتەوە.

.

ئەوەش خراوەتەڕوو “ئەو پەیوەندییە پتەوەی کە وا نیشاندرابوو بە هیچ شێوەیەک لە ناوناچێت، ئەمڕۆ بە هۆی ڕەفتاری نا بەرپرسانەی کەناڵی جەزیرەی ئینگلیزییەوە لە بەردەم هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەیەدا”.

.

ڕۆژنامەکە، کەناڵی جەزیرەی ئینگلیزی، تۆمەتبارکردووە بە بڵاوکردنەوەی “پڕوپاگەندە دژ بە تورکیا لەژێرناوى ڕۆژنامەوانی بێلایەندا”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە “ڕووماڵکردنی کەناڵی جەزیرەی ئینگلیزی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە باکوری سوریا زۆر نەرێنی بووە، هیچ جیاوازیەکیشی نەبووە لەگەڵ ڕاو دیدی ڕوماڵی کەناڵی عەرەبییەی سعودی، ئەوەش زیانێکی گەورە لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات دەدات”.

.

ڕۆژنامەکە داوای لە بەرپرسانی کەناڵی جەزیرەی قەتەری کردووە، بەزووترین کات ئەوکارمەندانەی کە هەوڵیانداوە  پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و قەتەر “ژەهراوی” بکەن دووربخاتەوە .

.

هەڵوێستى ئەو ڕۆژنامەیەى نزیک لە حکومەتى تورکیا لەو بارەیەوە لەکاتێکدایە، قەتەر بەفەرمى پشتیوانى لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەى تورکیا کرد بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، ئەو وڵاتەش سوپاسى قەتەرى کرد لەو بارەیەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل