fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕەشید تاهیر “بەلێبوردنى گشتى ئازادکراوە”

21:32 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕەشید تاهیر بریکارى پێشووترى وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم بە بڕیارى “لێبوردنى گشتى ئازادکراوە”.

.

عەلى حەمەساڵح لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى “بەتۆمەتی دەوڵەمەندبوون بەشێوەی نامەشروع و بەکارھێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی شەخسی، ڕەشید تاھیر بریکاری پێشوی وەزیری دارایی، لە ڕێگای دەستەی دەستپاکیەوە دراوە بە دادگا، بەڵگەی پێویست ڕەوانەی دادگا کراوە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “بەڵام بەداخەوە دادگا، بە یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی 2012 ڕەشید تاھیر بەخشی، لەکاتێکدا ئەم یاسای لێبوردنە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بووە! پاشان ساڵی 2017 یاسایەکی دیکەی لێبوردنی گشتی دەرچووە، بەپێی ئەو یاسایە ئازاد نەدەکرا، رۆشتون لێبوردنی گشتی 2012 یان بەکارھێناوە و چەند ڕۆژێکیش پێش ئێستا ئازادیانکردوە”.

.

بەوتەى عەلى حەمەساڵح، پاساوى دادگا ئەوەیە ئەوەیە ئەو دەستکەوت و دەوڵەمەندبونەى نامەشروعەى ڕەشید تاهیر ھی ساڵانی پێش 2013 یە.

.

دەشڵێت داوایانکردوە دەستەی نەزاھە ئەم دۆسیە تەمیز بکاتەوە.

.

عەلى حەمەساڵح ئاشکراشیکردووە، ئێستا ھەوڵێک ھەیە دۆسیەی فەرمانگەی جێبەجێکردن (تەنفیز) ی سلێمانیش دابخرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل