fbpx
Shadow Shadow

ڕێگەى نەدا خوشکەکەى هاوسەرگیری بکات بۆیە دادگا بە دوو ساڵ زیندان سزاى دا

20:55 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دادگاى تاوانەکانى کەربەلا، ئەمڕۆ سزاى دوو ساڵ زیندانى بۆ تۆمەتبارێک دەرکرد کە ڕێگر بووە لەوەى خوشکەکەى هاوسەرگیری بکات.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، دادگاى تاوانەکانى کەربەلا ئاشکراى کردووە، سزاى دوو ساڵ زیندانیان دەرکردووە بۆ کوڕێک، کە تاوانى کۆمەڵایەتى و عەشایەرى ئەنجامداوە بەوەى ڕێگر بووە لە هاوسەرگیریکردنى خوشکەکەى.

.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، باوکى کوڕەکە سکاڵاکەى لەسەر سزادراوەکە تۆمار کردووە، بە دادوەرەکانى ڕاگەیاندووە، کوڕەکەى ڕێگر بووە لە بەشوودانى کچەکەى لەکاتێکدا چەندین داواکارى هاتووە بەڵام بەردەوام کوڕەکەى تێکیداوە.

.

دادگا بە مادەى نۆ/2 لە یاساى بارى کەسێتى پشت بەست بە مادەى 122/3 یاساى سزادان، بڕیارى دوو ساڵ زیندانى بۆ ئەو کوڕە دەرکردووە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل