Shadow Shadow

"بڕی 551 ملیۆن و 565 هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە"

ڕێگا سەرەکییەکانی کۆیە چاکدەکرێنەوە

14:19 پێنج شه‌ممه‌ 04 نیسان 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕی 551 ملیۆن و 565 هه‌زار دیناری‌ بۆ چاكکردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ ڕێگا سەرەکییەکانی کۆیە تەرخان دەکات و قائیمقامی قەزاکەش ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوانی ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا دەکەن بۆ دەستکردن بە کارەکە.

بەپێی نوسراوێكی‌ ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست ناس کورد كه‌وتووه،‌ تێیدا هاتووە،‌ “ڕازین به‌ته‌رخانكردنی‌ بڕی‌ 276 ملیۆن و 246 هه‌زار دینار به‌مه‌به‌ستی‌ پڕۆژه‌ی‌ چاكکردنه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌ی‌ نێوان (كۆیه‌-هه‌ولێر) و (كۆیە-سلێمانی)‌، هەروەها بە نوسراوێکی دیکە بڕی 275 ملیۆن و 319 هه‌زار دینار تەرخانکراوە به ‌مه‌به‌ستی‌ چاکكردنه‌وه‌ی‌ ڕێگا‌ی‌ نێوان (هیزۆپ-سكتان)”.

 

نوسراوەکە باسی لەوەشکردووە، ئه‌و پاره‌یه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاکكردنه‌وه ‌و پاراستنی‌ ڕێگه‌وبانی‌ كۆیه‌ ته‌رخانكراوه‌.

 

لەو بارەیەوە، تارق حەیدەری قائیقامی قەزای کۆیە بڕیارەکەی پشتڕاستکردەوە و تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “ئەو بڕەپارەیە تەرخانکراوە بۆ چاککردنی ئەو بەشەی ڕێگای نێوان (کۆیە-هەولێر) کە دەکەوێتە سنوری دەشتی هەولێر”.

 

سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنی پڕۆژەکە، قائیمقامی قەزای کۆیە ئاماژەی بەوەکرد: “بڕە پارەکە تەرخانکراوە و هیچ کێشەیەک لەوەدا نییە، بەڵام ئێستا بەهۆی باران بارینی بەردەوام ناتوانرێت کار لە ڕێگاکەدا بکرێت، چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا دەکەین و دواتر دەست بە کارەکان دەکەین”.

 

هاوكات وه‌زیری‌ دارایی ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌ له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی‌ 275 ملیۆن و 319 هه‌زار دینار به ‌مه‌به‌ستی‌ چاکكردنه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌ی‌ نێوان (هیزۆپ-سكتان).

بەپێی ئه‌و دوو نوسراوه‌ی‌ وه‌زیری‌ دارایی، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ بڕی‌ 551 ملیۆن و 565 هه‌زار دیناری‌ بۆ چاكکردنی‌ ڕێگا سەرەکییەکانی کۆیە تەرخانکردووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل