fbpx
Shadow Shadow

ڕێگای کەلار – دەربەندیخان دادەخرێت

22:28 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی و چاکسازییەوە بۆماوه‌ی دوو ڕۆژ رێگای کەلار- دەربەندیخان دادەخرێت.

.

ئەمڕۆ، سێشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2019،  ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند “لەچوارچێوەی چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دەربه‌ندیخان – کەلار کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

.

وتیشی “ڕۆژی پێنجشەممە 7ی تشرینی دووه‌می 2019، ڕێگای دەربەندیخان-کەلار بۆماوەی دوو ڕۆژ دادەخرێت و هاتوچۆکردن بە ئاراستەی کەلار دەکەوێتە سەر ڕێگای گوندەکانی (ژاڵەناو-هۆرێن-مەیدان)، بەپێچەوانەشەوە لەکەلارەوە بۆدەربەندیخان لە فەرعی مەیدان لادان بۆناو ناحیەی مەیدان و بناری بەمۆ تا دەربه‌ندیخان”.

.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان باسى لەوەشکردووە، لە پردی دێوانە تا سەرەتای دوسایدی ناوشار نزیک بەنزینخانەکانی دەربه‌ندیخان، چەند ڕۆژێکە کۆمپانیای جێبەجێکار سەرقاڵی بڕینی قیرتاوی ڕێگاکەیە و ئەمڕۆ کۆتایی بەبڕینی قیرە کۆنەکە هاتووه‌.

.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، لەبەرئەوەی پردی مەیدان ناتوانێت هاتوچۆی ئۆتۆبێلی بارهەڵگری پێدا بکرێت، بۆیە ڕێگا نادرێت بارهەڵگرەکان بەهەردوو ئاڕاستەدا بگەڕێنەوە سەر ڕێگا هەمیشەییەکەی (دەربه‌ندیخان-کەلار).

.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێرانی بارهه‌ڵگرى ئاگادار کردووەتەوە، لەڕۆژی پێنجشەممەوە بۆماوەی دوو ڕۆژ هاتوچۆ ڕابگرن تائەوکاتەی ڕێگای سەرپردی دێوانە دەکرێتەوە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل