Shadow Shadow

“ڕێگاى چارەسەرکردنى کێشەکان دەچنەوە بەغدا”

18:39 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

پاش سەردانەکەى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا، بۆچوونەکان لەوە نزیک دەبنەوە کە چارەسەرى کێشەکانى هەرێم، لە بەغدایە.

.

شاندەکەى حکومەتى هەرێم کە مەسرور بارانى سەرۆکایەتى دەکات، نوێنەرى لایەنە بەشدارەکانى نێو حکومەتى تێدایە و چاوەڕوان دەکرێت دەرئەنجامێکى ئەرێنى هەربێت بۆ چارەسەرى کێشە کەڵەکەبووەکانى نێوان هەردوو لا.

.

ناسڕ یوسف، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “حکومەتی هەرێم ئامادەی ڕێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکانە لەگەڵ بەغدا، ئەوەتا دوای هەفتەیەک لە دەستبەرکاربوون سەردانی بەغدایان کردووە”.

.

وتیشی، پێویستە بەغداش مامەڵەی خۆی لەگەڵ هەرێم بگۆڕێت و بەپێی دەستور مامەڵە بکات، هەرێم نەکرێت بە سەرچاوەی سەرجەم کێشەکان.

.

سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەتی نوێ بۆ ڕادەستکردنی نەوت، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامی کۆبوونەوەکانی هەردوولا ئەوە دیاری دەکەن کە هەرێم نەوت ڕادەست دەکات یاخود نا؟، نوێنەری زۆرینەی لایەنەکانیش لە شاندەکەی حکومەتی هەرێمدا هەیە و سەرجەمیان بەشدارن لە بڕیارەکاندا.

.

لاى خۆشییەوە پۆڵا تاڵەبانی، بەپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “وەک لە ئەجێندای سەردانەکەی شاندەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە بۆ بەغدا، کە نیشاندانی نیەت پاکییە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم هەنگاوی کرداری بنێت بۆ ئەو مەبەستە و سەردانەکەی ئەمڕۆش دەستپێکی ئەو هەنگاوە کردارییە بوو”.

.

تایبەت بە دۆسیەی نەوت کە گرنگترین دۆسیەیە لەنێوان هەرێم و بەغدادا، ئەو بەرپرسەی یەکێتی لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە حکومەتی هەرێم لە دۆسیەی نەوتەوە دەستبکات بە چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا و چیتر ئەو کێشانە نەبنە هۆی بڕینی مووچەی هاوڵاتییان.

.

پۆڵا تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی ئەوەیە کە نەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت و پێیانوایە، تا هەرێمی کوردستان هەرێمێک بێت لە سنوری عێراقدا، پێویستە لە چوارچێوەی عێراقدا دەستوری عێراقدا مامەڵە بکات و تەبابن پێکەوە.

.

بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا باسی لەوەشکرد، لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی نوێدا باسیان لەوەکردووە کە دەبێت شەریکی ڕاستەقینەی دەسەڵات بن و ئاگاداری سەرجەم کارەکانی حکومەتی هەرێم بن، بەتایبەت لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دەرەوە، هەر بۆیە لەو پرسەشدا یەکێتی و لایەنەکانی دیکەی بەشدار لە دەسەڵاتیش پێکەوە بەشداردەبن لە بڕیاردان.

.

شاندەکەى حکومەتى هەرێم لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆمارى عێراق و سەرۆکوەزیران و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کۆبوەوە، پێشتریش سەرۆکوەزیرانى هەرێم باسی لەوەکرد، بۆ پیشاندانى نیەت پاکى بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەردوولا سەردانى بەغدا دەکەن.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل