Shadow Shadow

"25 ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى داواى پۆستیان كردووه‌"

ڕێکخەری گۆڕان به‌سیڤى ئه‌ندامانى جڤاتى نیشتیمانى چاره‌نوسى خۆى یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌؟

11:51 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد

تا ئێستا ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، كاندیدى بۆ ئه‌و پۆستانه‌ى كه‌پشكى بزوتنەوەکەن لە کابینەی نوێ یەکلا نەکردووەتەوە، 25 ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیش سی ڤی یان بۆ ئەو مەبەستە پێشکەشکردووە.

.

بزوتنەوەی گۆڕان جگە لە پۆستە وزارییەکان، ژمارەیەک پۆستی لە جێگری وەزیر ، بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار بەرکەوتووە.

.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس کوردی ڕاگەیاند، عومەری سەید عەلی ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان یەکلا کردنەوەی کاندیدی ئەو پۆستانەی، خستوەتە دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکە کە بڕیارە لە 14ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچن.

.

بەپێی زانیارییەکان، “عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی جارێکی تر خۆی بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی کاندید دەکاتەوە و “ئامانجیەتی، ژمارەیەکی زۆرتر لە دەنگەکانی جڤاتی نیشتیمانی بەدەست بهێنێت له‌چاو دوو ساڵى ڕابردوو كه‌ 38 ده‌نگى له‌كۆى 56 ده‌نگ به‌ده‌ستهێنا.”

.

سەرچاوەکەی ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد، ڕێكخه‌رى گشتى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگی ئەندامانی جڤاتی گشتی، یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناوى كاندیده‌كان بۆ دواى هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی دواده‌خات.

.

لە دواهەمین كۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاردرا ڕۆژى 14 ئه‌یلولى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌رى گشتى به‌رێوه‌ بچێت، هاوكات بڕیارى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ى كه‌ پشكى گۆڕانن و هێشتا كاندیدیان بۆ دیارینه‌كراوه‌، درایە ڕێكخه‌رى گشتى.

.

به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كانى ناس كورد، نزیكه‌ى 25 ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى سیڤیان بۆ ئه‌و پۆستانه پێشکەش کردووە.

.

ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌کە كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت، به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “ژماره‌ى ئه‌ندامانى جڤات له‌ئێستادا كه‌ ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كان ده‌بن نزیكه‌ى 37 بۆ 42 ئه‌ندامه‌، نۆ ئه‌ندامیان وازیان هێناوه‌ و به‌شێكیشیان به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كان ناكه‌ن و پێناچێ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت به‌شدارى بكه‌ن.”

.

دواى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى بۆ پێكهینانى كابینه‌ى نۆیه‌م،  کێشە ناوخۆییەکانی بزوتنەکەوە زیاتر قوڵبوونەوە، بەوهۆیەوە نۆ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى ده‌ستیان له‌كاره‌كانیان و بزوتنه‌وه‌كه‌ كێشاوەتەوە، به‌وه‌ش ژماره‌ى ئه‌ندامانى جڤاتى له‌ 56 ئه‌ندامه‌وه‌ بۆ 47 ئەندام كه‌میكردووە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل