fbpx
Shadow Shadow

ڕێکخەری گشتیی و ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندنی گۆڕان هەڵبژێردران

11:39 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان بۆ دیاریکردنی ڕێکخەری گشتیی کۆتایی هات و عومەری سەید عەلی جارێکی تر هەڵبژێردرایەوە.

لە پرۆسەکەدا، عومەری سەید عەلی 28 دەنگی بەدەستهێناوە، هاوکات تەنها ڕکابەریش کە شۆڕش حاجی بوو 12 دەنگی بەدەستهێناوە.

.

هاوکات عەدنان عوسمان بە بەدەستهێنانی 22 دەنگ بەرانبەر 21ی دەنگی زمانکۆ جەلالی ڕکابەری، بە سکرتێری گشتیی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان هەڵبژێردرا.

هەر لە هەڵبژاردنەکەدا، جەلال جەوهەر کە هیچ ڕکابەرێکی نەبوو، بە سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان هەڵبژێردرا.

.

برزۆ مەجیدیش سەرکەوت بەسەر هەریەکە لە ڕکابەرەکانى مونیرە عوسمان، عومەر حەمە حوسێن، قارەمان قادر و بووە بە سکرتێری کاروباری خەڵک.

دەرباز محەمەد بە 24 دەنگ سەرکەوت بەسەر گەیلان شێخ عومەری ڕکابەریدا (19 دەنگ)، هاوکات شەماڵ عەبدولوەفا بە سکرتێری کاروباری باژێڕەکان هەڵبژێردرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل