fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مەلا مەزهەر: ڕێکخراوەکان دژى خودا و پێغەمبەرن

ڕێکخراوەکانى ژنان مەلا مەزهەر گەمارۆ دەدەن

15:39 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

 

ناس کورد-

ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێکخراوى تایبەت بە داکۆکیکردن لە مافەکانى ژنان، مەلا مەزهەر خۆراسانى دەدەنە دادگا، بەهۆى ناوبردنى ژنان بە “دایناسۆر”، مەلا مەزهەریش دەڵێت ئەو ڕێکخراوانە “دژى خودا و پێغەمبەرن”.

.

ساڵى 2018 مەلا مەزهەر خۆراسانى لەکەناڵەکەى خۆیەوە هێرشیکردە سەر بەشێک لە ژنان و بە “دایناسۆر” ناویبردن، ئەوەش شەپۆلێکى گەورەى ناڕەزایی بەدواى خۆیدا هێنا.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە) مەلا مەزهەر خۆراسانى بەهۆى سکاڵاى ڕێکخراوەکانى داکۆکیکردن لە مافى ژنانه‌وه‌ بانگهێشتى دادگا کرا و بڕیارە 27ى ئەم مانگە دادگایی بکرێت.

.

بەهار مونزیر نوێنەری “كەمپەینی سوكایەتی ڕاگرن” تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند “بەهۆى ئەوەى مەلا مەزهەر لە کەناڵێکى تەلەفزیۆنییەوە تەشهیری بە ئافرەتان کردووە و بە (داینەسۆر) ناوى بردوون سکاڵامان لەسەر تۆمار کردووە”.

.

وتیشى “دواى تەشهیرەکانى مەلا مەزهەر و قسەکردنەکانى لەبارەى فرە ژنییەوە زانیارییماندا بە دادگا و سکاڵامان لەسەر تۆمار کرد و دەمانەوێت بێدەنگ بکرێت”.

.

مەلا مەزهەر کە بەوە ناسراوە بەشێوازێکى گاڵتە ئامێزانە وتار دەدات و هەندێک بەشێک لە قسەکانى بە تەشهیر ناودەبەن، تا ساڵى 2015 وتاربێژى مزگەوتى قادربلە بوو لە هەولێر، دواتر لەلایەن وەزارەتى ئەوقافەوە دورخرایەوە، لەو کاتەوە مەلا مەزهەر لە کەناڵێکى ناوخۆیی خۆیەوە بەناوى “سروشت” وتارەکانى بڵاودەکاتەوە، کە چەند جارێک روبەڕووى داخستن بووەتەوە.

.

لاى خۆیەوە مەلا مەزهەر خۆراسانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم دادگا ڕایگەیاند “300 ڕێکخراو و کەسایەتى سکاڵایان لەسەر تۆمار کردوم کە دژى بریاری خودا و پێغەمبەرن”.

.

هەروەها بە توندی هێرشی کردە سەر ڕێکخراوەکانى ژنان و وتى”ڕێکخراوەکانى ژنان بودجەی گشتى ئەم وڵاتەیان داتەکاندووە، ئەگەر دادپەروەریی لەم وڵاتەدا هەبێت، دەبێت ئەوان بدرێنە دادگا نەک من”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل