Shadow Shadow

"پرۆژەیەک هەیە بۆ ڕوخاندنی ئابوری عێراق"

ڕێکخراوێکی عێراقی: پڕۆژە پەلەوەرییەکان ڕزگار بکەن لە دەست دەروازەی ئیبراهیم خەلیل

16:56 سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

.

رێکخراوی پاراستنی بەرهەمە پەلەوەرییەکان لە عێراق دەڵێت، پڕۆژە پەلەوەرییەکانی عێراق توشی “لەناوچونێکی پیلانگێڕی” بوونەتەوە، بەهۆی ئەو بەرهەمە پەلەوەرییانەی لە ڕێی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە دەهێنرێنە عێراقەوە.

.

لە بەیاننامەیەکیدا رێکخراوی پاراستنی بەرهەمە پەلەوەرییەکان لە عێراق، ئاماژەی بەوەکردوو: “دڵنیاین لە بوونی سیاسەتی وڵاتانی درواسێ بۆ ڕوخاندنی پیشەسازی و کشتوکاڵی عێراق، دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و ئەوکەسانەی کە بەرێوەی دەبەن، هیچ گوێنادەن بە بڕیارەکانی ناوەند، ڕۆڵی گەورە دەبینن لە ڕوخاندنی ئابوری عێراق لە ڕوی پیشەسازی و کشتوکاڵییەوە”.

.

ئەوە ڕێکخراوە باسی لەوەشکردووە، وڵاتانی دراوسێ پێویستییە ناوخۆییەکانی خۆیان دابیندەکەن، جگە لە عێراق، کە هەموو پێداویستییەکانی لە دەرەوە هاوردە دەکات، دەشڵێت، پرۆژەیەک هەیە بۆ ڕوخاندنی ئابوری عێراق بۆیە پێویستە گرنگی بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت و پارێزگاری لێبکات.

.

“ئێمە داوا دەکەین سنورێک دابنرێت بۆ ئەو هەڵسوکەوتە نابەرپرسانەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، داواشدەکەین دەروازەیەکی سنوری دیکە لەنێوان کەرکوک و هەولێردا بکرێتەوە”، ڕێکخراوی پاراستنی بەرهەمە پەلەوەرییەکان لە عێراق وا دەڵێت.

.

بەروبوومە پەلەوەرییەکانی هێلکە و مریشکی بەستوو، چەندین بەرهەمی دیکە لە ولاتی تورکیاوە لە ڕێی دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیلەوە دێنە هەرێمی کوردستانەوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل