fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕێکخراوێکی جیهانی: دیاردەی خەتەنه‌کردنی مێینە لە هەرێمی کوردستان نه‌ماوه‌ و کۆتایی هاتوە

13:56 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد–

ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی تایبەت بەڕوبەڕوبونەوەی خەتەنه‌کردنی مێینە کەبارەگای سەرەکی لە بەرلینە، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی دیاردەی خەتەنکردنی مێینە، ئاشکرای كرد “ئەو دیاردەیە لەهەرێمی کوردستان نەماوە”.

.

ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، لەساڵی 2010ەوە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی چڕ کاردەکەن بۆ دژایەتیکردنی دیاردەی خەتەنکردنی مێینە و لەو کاتەدا ڕێژەی فرەژنی زۆر زیاد بو بەجۆرێک زۆرینەی ئافرەتانی کورد قوربانی ئەو دیاردەیە بون.

.

ڕێكخراوی وادی رونیكرده‌وه، بەگوێره‌ی ئامارەکانیان لەساڵی 2019 دا هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە لەلایەن هیچ کچ و ژن و کەسێکەوە دەربارەی خەتەنەکردنی مێینە و دیاردەکە بەتەواوەتی کاڵ بوەتەوە و لەناوچوە و ئێستا هیچ ئافرەتێک لەژێر ناوی کلتوردا خەتەنە ناکرێت.

.

وادی راپۆرته‌كه‌ی لەمیانەی كۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی پێشکەشکرد كه‌ لە شاری هەولێر ئه‌نجامیدا و سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم چین و توێژینەکان دەکەین کە هاوکار بون بۆ کۆتایی هێنان بەو دیاردە قێزەونە.

.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەساڵانی ڕابردودا بەناوی کلتورەوە سەدان کچ خەتەنە دەکران و ئەوەش جگە ئەو کچانەی توشی ئازارێکی دەرونی و جەستەیی زۆر دەکرد.

.

له‌ساڵی 2011دا پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی تایبەتی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی ئەو دیاردەیە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل