fbpx
Shadow Shadow

"ژیانی دەمیرتاش لەمەترسیدایە"

ڕێکخراوێکی تورکی داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

23:25 چوار شه‌ممه‌ 25 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

ڕێکخراوێکی تورکی ئامارێکی مەترسیداری لە زیندانەکانی تورکیاوە بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیان ڕەوشی تەندروستیان زۆر خراپە.

.

ئەمڕۆ (چوارشەممە،25ی کانونی یەکەمی 2019)، لیژنەی زیندانییەکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە ÎHD )کە لقی سەرەکی له‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە دەربارەی دۆخی تەندروستی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و و ژمارەیەک زیندانی دیکەی زیندانەکانی تورکیا.

.

لەو هۆڵەی كه‌ ڕاپۆرتەکەیان لێوە بڵاوکردەوە نوسراوێکی گەورە هەڵواسرابو کە لێی نوسرابو “با سەڵاحەدین دەمیرتاش و زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن”.

.

زەینەب جەرەن بۆزتۆبراک کە یەکێکە لە پارێزەرانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە ÎHD )راگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

.

بۆزتۆپراک رایگەیاند “رۆژ بەرۆژ هەلومەرجی قورس لە بواری پێشێلکردنی ماف و ئازادی ئەوان قورستر دەبێت و لەبەر ئەوەش دۆخی تەندروستی زیندانییەکان باش نابێت”.

.

 

وتیشی “بەهۆی دۆخی گرتوخانەکان لە ماوه‌یەکی کورتدا زیندانییەکان نەخۆش دەکەون و دۆخی تەندروستیان خراپ دەبێت. ئێستا لە گرتووخانەکان هەزاران زیندانی نەخۆش لە لێواری مەرگدان”.

.

زەینەب جەرەن روونیكرده‌وه‌ :”بەپێی ڕاپۆرتەکانی2019ی کۆمەڵەکەمان 457 زیندانی نەخۆش هەن کە 334 زیندانی رۆژ بەرۆژ دۆخیان بەرەو خراپتر دەچێت و یەکێک لەوانەش سەڵاحەدین دەمیرتاشە”.

.

جەرەن باسی لەوەشکرد: “هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە نەخۆش کەوتووە و دوای چوار ڕۆژ رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و پێویستە دەمیرتاش ئازاد بکرێت چونکە ژیانی لەژێر مەترسیدایە، بانگەوازی بۆ وەزارەتی داد و بەرپرسیاران دەکەین کە دۆخەکە پێشێل نەکەن، ئەگەر شتێک بەسەر دەمیرتاش و زیندانییەکانی دیکە بێت، بەرپرسانی دەوڵەت و وەزارەتی داد بەرپرسیارن”.

.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ (سێشەممە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەڕێگای پارێزەرەکانییەوە بە ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکی ڕاگەیاند :”دەسەڵاتی ئاكپارتی تاوانبارترین دەسەڵاتی كۆماری توركیایە و بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەكەی و لە ئێستاشدا ھیچ بنەمایەك نەماوە بۆ بەردەوامی دەسەڵاتی ئاكپارتی، ھەربۆیە سەرجەم زینداییە سیاسییەكان وەك بارمتە لە زیندان دەھێڵێتەوە”.

.

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش كرد :”دەبێت ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا بەھۆی ڕوداوەكانی ساڵانی رابردوو رەخنە لەخۆی بگرێت و داواشی لە ئۆپۆزیسیۆنی توركیا كرد، لەسەر بنەما سەرەكییەكان كۆببنەوە و دەبێت بۆ پێچانی برینەكان، بەرنامەیەكی سیاسی دیموكراسی ئامادە بكرێت و لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن ھەموویان پێیەوە پابەندبن”.

.

دەمیرتاش جه‌ختی كرده‌وه‌ :”ئەردۆگان بڕیاری زیندانیكردنی بۆ دەركردووە و ئەگەر تاھەتایەش لە زیندان بمێنێتەوە، داوای ئازادكردن لە ئەردۆگان ناكات”.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل