fbpx
Shadow Shadow

"دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان ئەشکەنجە دەدرێن"

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پەیامێکی ئاڕاستەی حكومه‌تی ئێران کرد

16:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند، ئەو کەسانەی لە خۆپێشاندانەکانی ئێراندا دەستگیرکراون، لەئێستادا لە گرتوخانەکانی ئەو وڵاتەدا ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن و لە دۆخێکی خراپدان.

.

 

لە راگەیەندراوێکدا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە تائێستا، هەزاران کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون، کە لەنێوانیاندا، ڕۆژنامەنوس، خوێندکار، چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و مێردمنداڵیشی تێدایە”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هێزەکانی ئێران بە توندی ئازار و ئەشکەنجەی ئەو بەندکراوانە دەدەن و لە دۆخێکی زۆر خراپدان.

.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوای لە سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری ئێران کردووە، بەپەلە ئەشکەنجەدانی بەندکراوان ڕابگرن و  ئەو کەسانەشی بەبێ هۆکار دەستبەسەرکراون، ئازاد بکرێن، هەروەها داواشی لە چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە سەردانی گرتوخانەکانی ئێران بکەن و چاویان بە دەستبەسەرکراوان بکەوێت.

.

لە سەرەتای مانگی ڕابردوو خۆپیشاندان لە زۆریک لە شارەکانی ئێران دەستیپێکرد و لەئێستادا دەسەڵاتدارانی ئێران لە ڕێگەی هێزەوە، خۆپیشاندانەکانیان کپ کردووەتەوە، بەگوێرەی دواین ئامارەکانیش، نزیکەی هەزار و 500 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراوون.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل