fbpx
Shadow Shadow

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: تورکیا پەنابەرە سورییەکان بە زۆرەملێ لە ناوچەی ئارام جێگیر دەکات

19:39 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، تورکیا لەئێستادا دەستیکردووە بە ناچارکردنی پەنابەرە سورییەکان و بە شێوەیەکی زۆرەملێ هەوڵى جیگیرکردنیان دەدات لەو ناوچەیەی “ناوچەى ئارام” کە بەنیازە لە باکوری سوریا دروستی بکات.

,

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە ئەمڕۆ هەینی 25ى تشرینی یەکەمی 2019 بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: “تورکیا دەیەوێت بە زۆرەملێ پەنابەرە سورییەکان کە ماوەی هەشت ساڵە بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە لە تورکیا دەژین، لە ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا جێگیریان بکات”.

,

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستوەتەڕو: “سەرباری ئەوەی هێشتا شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەو ناوچەیەدا بەردەوامیان هەیە، بەڵام تورکیا سورە لەسەر دەرکردنی ئەو ئاوارە سوریانە لە وڵاتەکەی و نیشتەجێکردنیان لە ناوچەی ئارام، ئەوەش ژیانی ئەو پەنابەرانە دەخاتە مەترسیەوە”.

,

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەى ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، لەئێستادا زیاتر لە سێ ملیؤن و 600 هەزار پەنابەری سوری لە تورکیا دەژین، توركياش بەنياز دوو ملیۆن لەو پەنابەرانە لەو ناوچەى ناوى ناوە ناوچەى ئارام و دەیەوێت دروستى بکات جێگیریان بکات.

,

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکراشیکردووە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە زۆر پەنابەرە سورییەکان ناچار دەکەن واژوو لەسەر پەڕاوی گەڕاندنەوەیان بکەن بۆ سوریا، ئەو کارەش بە پێچەوانەی ڕێسا و ڕێنماییەکانی مافی مرۆڤە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن تورکیاوە.

,

بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ڕوسیا، دەبێت شەرڤانانی هەسەدە بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر لە ناوچەکانی سەر سنوری نێوان تورکیا و سوریا بکشێنەوە، بۆ ئەوەی پەنابەرە سورییەکان لەو ناوچانەدا جێگیر بکرێن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل