fbpx
Shadow Shadow

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئەوروپى: ئەو پەنابەرانەى لە کامپەکانى یۆنان-ن لە بارودۆخێکى مەترسیداردان

10:03 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئەوروپى ڕەخنە لە بارودۆخى ژیانى هەزاران کەسى پەنابەر دەگرێت، کە لە کامپەکانى یۆنان ماونەتەوە و داواى مافى مانەوە دەکەن، ئەوەش خراوەتەڕو لە بارودۆخێکى “مەترسیداردان” و داواى بەدەمەچوونیان دەکەن.

,

دونیا میاتۆفیتچ، ئەندامى کۆمسیارى مافى مرۆڤ لە ئەنجومەنى ئەوروپى ڕایگەیاندووە، خەڵکانى کامپەکانى دوو دوورگەى یۆنانى بینیوە، کە زیاد لە سێ کاتژمێر لە ڕیزدا دەوەست لەپێناو دەستخستنى ژەمێک خواردن و ئاوى خواردنەوە.

,

ئاماژەى بەوەشکردووە: “ئەو کەسانەى من چاوم پێیان کەوت و قسەم لەگەڵ کردن، لە بارودۆخێکى زۆر مەترسیداردان و بەجۆرێک پشتگوێ خراون باس ناکرێت، بەدەر لەوەى کە کێشەى قەرەباڵغى زۆر و گرفتى شوێنى مانەوە و کێشەى تەندروستییان هەیە”.

,

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئەوروپى لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، هەزاران پەنابەرى نێو کامپەکانى یۆنان کە داواى مافى پەنابەرییان کردووە لە بارودۆخێکى مەترسیداردان، ڕۆژانە سێ کاتژمێر لە ڕیزدا دەوەستن بۆ ئاوى خواردنەوە و ژەمێک خواردن و تەنانەت بۆ چونە دەبلیوسیش.

,

لە کامپەکانى یۆناندا، 34 هەزار پەنابەر دەستبەسەرکراون، کە زۆربەیان لە کامپەکانى دوورگەکانى ئیجەدان.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل