fbpx
Shadow Shadow

ڕێژەی قەیرەبوون لە ئێران لە هەڵکشاندایە

18:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى ئێران هەڵکشانی ڕێژەی قەیرەبوون لەنێو کچانی ئێراندا بە مەترسى ناودەبات و توێژەرێکی کۆمەڵایەتى هۆکاری ئەو دیاردەیە دەگەڕێنێتەوە بۆ زیادبوونی ڕێژەی بێکاری، بڵاوبوونەوەی هاوسەرگیری سپی و گرانی باری پژێوی ژیان لە نێو کۆمەڵگای ئێرانیدا.

.

فەرمانگە حکومییەکانى پەیوەندیدار بەو باسە ئاماژە بەوە دەکەن، زیاتر لە 13 ملیۆن ئێرانی سەڵتن و بە تەنیا دەژین، لەو ژمارەیەش، پێنج ملیۆن و 670 هەزاریان ئافرەتن و پێنج ملیۆن و  570 هەزاریان پیاون.

.

بە گوێرەی زانیارییەکانی نوسینگەی هاوسەرگیری لە ئێران، ڕێژەی هاوسەرگیری لە ئێران لە پاشەکشەدایە و ڕێژەی جیابوونەوەش لە هەڵکشاندایە، بە وپێیەش لە مانگی شوباتی 2017 ڕێژەی جیابوونەوە بەرزبووەتەوە بە جۆرێک لە یەک کاتژمێردا  70 هاوسەرگیری ئەنجامدراوە لە بەرامبەریشدا 21 حاڵەتی جیابوونەوە  تۆمار کراوە.

.

هاوکات بە گوێرەی ئاماری ناوەندی نیشتمانی بۆ ئامار و زانیاری لە ئێران، ئەوانەى لە سەرەتای ساڵانی  شۆڕشی ئیسلامی لە دایکبوون بە  تایبەتی لە دەیەی یەکەمی ئەو شۆڕشە لەنێوان ساڵانی (1981-1991) ژمارەیان 16 ملیۆن و 802 هەزار و 56 کەسن، کە ڕێژەیان دەکاتە 21% لە کۆی گشتی لە دایکبووانی ئێران، ئێستا لە تەمەنی چل ساڵیدان و تا ئێستا نەچوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە.

ڕێژەی قەیرەبوون لە ئێران لە هەڵکشاندایە

.

دەرخستنى ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە سەرژمێری ساڵی 2016 ئەوەی دەرخستوە کە زیاتر لە چوار ملیۆن کچ کە تەمەنیان لەنێوان (15- 29) ساڵیدان شویان نەکردووە، ئەو ڕێژەیەش بەراوورد بە سەرژمێری 2006 کەمی کردووە کە بە زیاتر بە شەش ملیۆن کچ  خەمڵێندرابوو.

.

هاوکات پەرلەمانتارێکی ئێرانی، هۆشداریدەدات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کچانی قەیرە لەنێو کۆمەڵگای ئێراندا، ئاماژەی بەوەشکردووە کلتووری کارکردنی ئافرەت لە نێو کۆمەڵگای ئێرانیدا زاڵبووە بەسەر کلتووری شوکردن و هاوسەرگیری کچان.

.

علی جەلیلی شیشوانی، ئەندامى پەرلەمانى ئێران هۆکاری ئەو دیاریدەیەشی گەڕاندوەتەوە، بۆبێباکبوونی دەسەڵاتدارانی ئێران و فەرامۆشکردنی حاڵەتەکە، هەروەها خراپی دۆخی ئابووری ئێران، داواشی کرد پەرلەمانی ئێران بەزووترین کات چارەسەرى یاسایی بۆ ئەو دیاردەیە بدۆزێتەوە.

.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمانەتوڵا قرائی، مامۆستا لەبواری کۆمەڵناسی، هەڵکشانی ڕێژەی سەڵتبوون لە ئێران بە کێشە وەسفکرد، جەختی لەوەشکردەوە ئەو حاڵەتە دەبێتە هۆکاری زیانگەیاندن بە کۆمەڵگا و دەبێتە هۆکاری  تووشبوون بە چەندین نەخۆشی دەروونی لە ناو چینێکی بەرفراوانی کۆمەڵگای ئێرانیدا.

ڕێژەی قەیرەبوون لە ئێران لە هەڵکشاندایە

.

روونیشیکردەوە، تەشەنەکردنی ئەو دیاریدەیە کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر ئابووری نیشتمانی  ئێران، چونکە ئابووری وڵات بەندە بە پێکهێنانی خێزانەوە خێزانیش کۆڵەکەی ژێرخانی ئابووری وڵاتە.

 

.

ئەو کۆمەڵناسە جەختی لەوەشکردەوە، هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ  خراپی دۆخی ئابووری و گوزەرانی ئێرانییەکان، بڵاوبوونەوەی دیاردەی هاوسەرگیری سپی و شکاندنی ئەو پەرژینانەی کە  پێشتر هەبوون لە پەیوەندی ژنان و پیاوان لەنێو کۆمەڵگای ئێراندا ئەمەش وایکردووە زۆرینەی کچان و کوڕان ئەو پەیوەندییە هەڵبژێرن لە بری هاوسەرگیری.

.

هاوکات فریشتە ڕوح ئەفزا، جێگری کاروباری ژنان لە ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری لە ئێران، هۆکاری تەشەنەکردنی ئەو دیاریدەیە و بڵاوبوونەوەی دەگەڕێنێتەوە بۆ هاوکارینەکردنی حکومەت  لە چارەسەرکردنی حاڵەتەکە کە لەئێستادا چووەتە قوناغێکی مەترسیدارەوە.

ڕێژەی قەیرەبوون لە ئێران لە هەڵکشاندایە

.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانى ئێران “یاسای ئاسانکردنی هاوسەرگیری گەنجانی” فەرامۆشکردووە کە 14 ساڵ لەمەوپێش لە ئێران پەسەند کراوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل