Shadow Shadow

ڕێژەى بێکاری لە تورکیا بەرزترین ئاستی لە 10 ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد

14:43 دوو شه‌ممه‌ 15 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

لە ئەمساڵدا ڕێژەى بێکاری لە تورکیا 3.9% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 14.7% کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە 10 ساڵی ڕابردووی تورکیادا.

ئەمرۆ دووشەممە (15ی نیسانی 2019) پەیمانگای ئاماریی تورکی بڵاویکردەوە، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا، ژمارەی کەسانى بێکار لە تورکیا گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 690 هەزار کەس کە یەک ملیۆن و 260 هەزاری زیاترە لەو ژمارەیەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2018 تۆمارکراوە.

ئاماژەى بەوشکردووە، ڕێژەى دامەزراندن (لە کەرتی تایبەت و گشتی) 1.9% دابەزیوە.

ڕونیشیکردووەتەوە، ڕێژەى بێکاریی لەنێوان گەنجانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ 6.8% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 26.7%.

هەر بەپێی ئاماری دەزگاکە، ژمارەى کەسانى بێکار لە ساڵی 2018دا سێ ملیۆن و 537 هەزار کەس بووە کە 83 هەزاری لە ژمارەی کەسانى بێکاری ساڵی 2017 زیاتربوو، واتە ساڵانە ژمارەکە زیادیکردووە.

هەر بەپێی داتاکان، ئەو ڕێژەیە بەرزترین ئاستە کە لە ساڵی 2009ەوە لە تورکیا تۆمارکرابێت، هاوکات ڕێژەى بێکاریی لەناو گەنجانیش بەرزترین ئاستە لە ساڵی 2005ەوە.

بەپێی دواین ئامار کە ساڵی 2017 تۆمارکراوە، ژمارەی دانیشتوانی تورکیا 79.81 ملیۆن کەسە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل