fbpx
Shadow Shadow

ڕێواز فایەق و حەلبوسی چی پرسێکیان تاووتوێکرد؟

15:45 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە، بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى پەرلەمانیش، کێشەکانی هەرێم و بەغداو پرسی بودجەی ساڵی 2020 گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلولی 2019، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە پێشوازی لێکرا، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق یەکەم کۆبوونەوەى لەگەڵ دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئەنجامدا.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەى کۆبوونەکەوە ئاماژەى بەوەکردووە: “لەکۆبوونەوەی نێوانیاندا ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ڕۆڵی محەمەد حەلبوسی له‌ دروستكردنی متمانه‌ و سه‌قامگیری په‌یوه‌ندی كوتله‌ سیاسییه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان هه‌ردوولا كردووە، بەتایبەت‌ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ ده‌رچون و په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌”.

,

ئەوەش خراوتەڕو: “سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای کردووە ڕێگری بكرێت له‌و یاسایانه‌ی كه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سیسته‌می فیدراڵین‌، هاوكات داوای کردووە ڕۆڵی ئه‌رێنی بگێڕێت له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020”.

,

هاوکات محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: “دەبێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەولێر و بەغداد بەهێزتر بێت، ئه‌و یاسایانهش‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به ‌هه‌رێمی كوردستانەوە به‌هه‌ماهه‌نگی دەربکرێن”.

,

هەروەها حەلبوسی بەڵێنی داوە لە داهاتودا به ‌یاوه‌ریی شاندێكی گەورەتر سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، ئەوەش بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هەردوولا.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل