fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕێواز فایەق: ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمان بەکارهێندرا بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتیی لە دۆسییەکەی مەجید ئیبراهیم

21:42 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دوای بڵاکردنەوەی ڕاگەیەندراوێك لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی “مەجید ئیبراهیم” لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوەکە فەرمی و واژووکراو نییە و ماڵپەڕی پەرلەمان بەکارهێندراوە بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسییەکە.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بڵاویکردەوە: “دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێک بەناوی لیژنەی پەرلەمانیی بەدواداچوونی دۆسیەی (مجید ئیبراهیم) بڵاوکرایەوە، لێرەوە ڕایدەگەینین کە ھیچ ڕاپۆرتێکی واژووکراو و فەرمیی لیژنەی ڕاسپێردراو ئاڕاستەی ئێمە نەکراوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەکە کۆبوونەوەی خۆی بۆ ئاراستەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی بکات “.

،

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: “ماڵپەڕی پەرلەمان بەکارھێندراوە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی بەو پێیەی کە ھێشتا لێکۆڵینەوەکان بۆ کەیسی ناوبراو بەردەوامن و کاری لیژنەی پەرلەمان نیە قسەی یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە بکات”.

،

ڕێواز فایەق ئەوەشی خستووەتەڕوو:” جارێکی دیکە ڕێگە نادەین ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان، کە بەتەنھا گوزارشتە لە بۆچونی فەرمی پەرلەمان و هەواڵی کارو چالاکی لیژنەکانی پەرلەمانی تێدا بڵاو دەکرێتەوە، بۆ ھیچ مەبەستێکی دیکە بەکار بھێندرێت و بەووردی چاودێری و ئاراستەی دەکەین بۆ کاری پەرلەمانیی”.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێک بەناوی ئەو لیژنەیەوە بڵاوکرایە کە لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەی “گیانلەدەستدانی” مەجید ئیبراهیم لە ئاسایشی هەولێر دەکات و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو: ” پشتگیرى له‌ به‌یاننامه‌ى ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ن و هیچ خاڵێكى وا تێبینى نه‌كراوه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ى راگه‌یێندراوى ئاسایش بێت”.

 

ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو، 16ی کانونی دووەمی 2020، ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە هاوڵاتی (مەجید ئیبراهیم عەبدوڵا) بە تۆمەتی خاوەندارێتیکردنی نزیکەى 60 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستگیرکراوە و دواتر لە زینداندا خۆی کوشتووە”، دواتر دۆسییەکە کاردانەوەی دروستکرد و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان گومانی خۆی لە ڕووداوەکە ڕاگەیاند.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل