fbpx
Shadow Shadow

ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: توركیا تاوانى جه‌نگى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامداوه‌

16:57 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، ڕایگه‌یاند “توركیا تاوانى جه‌نگى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامداوه‌ و ده‌بێت به‌رپرسانى تاوانه‌كه‌ دادگایى بكرێن”.

.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینى، 18ى ئۆكتۆبه‌رى 2019) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێت :”سوپاى توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانى نزیكى ژیانى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نیان پشتگوێ خستووه‌ ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى پێشێلكردنى مافه‌كانیان و تاوانى شه‌ڕ و كوشتنى ده‌یان كه‌س و هێرشكردنه‌ سه‌ر خه‌ڵكى مه‌ده‌نى”.

.

ڕێكخراوه‌كه‌ وتوێژى له‌گه‌ڵ نزیكه‌ى 20 كه‌س كردووه‌ كه‌ كارمه‌ندنى بوارى ته‌ندروستى و ئاواره‌ و به‌هاناوه‌ چونن و به‌دواداچوونى بۆ چه‌ندین گرته‌ ڤیدیۆ و ڕاپۆرته‌ پزیشكیه‌كان كردووه.

.

ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ كۆیان كردوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى تێدایه‌ جیاوازى له‌نێوان ئه‌و ناوچانه‌دا نه‌كراوه‌ كه‌ نیشه‌جێى مه‌ده‌نین له‌وانه‌ خانو و فڕن و بازاڕ و قوتابخانه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش چه‌ندین كردارى كوشتن، سه‌ره‌ڕاى كوشتنى هه‌ڤرین خه‌ڵه‌فى ژنه‌ سیاسى و خوێنڕشتنى به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ به‌ده‌ستى میلیشیا چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ توركیا.

.

ڕێكخراوه‌كه ده‌شڵێت، هاوڕێیه‌كى هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف ته‌له‌فۆنى بۆ هه‌ڤرین كردووه‌ و یه‌كێك له‌چه‌كداره‌كان وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه‌ و پێیوتوه‌ ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنى چه‌كداران و “ئێوه‌ كوردى خیانه‌تكارن” به‌و شێوه‌یه‌ كوشتنى هه‌ڤرینیان به‌هاوڕێیه‌كى له‌ته‌له‌فۆنه‌كه‌دا پێیگه‌یاندووه.

.

كۆمى نایدۆ، ئه‌میندارى گشتى ڕێكخراوه‌كه‌ش ڕایگه‌یاندووه :”توركیا به‌رپرسه‌ له‌وه‌ى كه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سوریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌وان پشتیوانى ده‌كه‌ن، هه‌ر توركیا ده‌ستى ئەو‌ گروپه‌ چه‌كداره‌ى ئاوه‌ڵا كردووه‌ تاوان له‌عه‌فرین ئه‌نجام بده‌ن كه‌ له‌ساڵى 2018 توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانى كۆنترۆڵیان كردووه‌.

.

به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ داواش ده‌كات، توركیا ئه‌و پێشلیكاریانه‌ ڕابگرێت و لێپێچینه‌وه‌ له‌وانه‌ش بكات ئه‌و تاوانانه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

.

به‌وته‌ى یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كانى مانگى سورى كوردى كه‌ به‌شدارى گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى شه‌هیده‌كانى نزیك قوتابخانه‌ى ساڵحیه‌ دواى بۆردومانه‌كانى توركیا له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌دا كردووه‌ و قسه‌ى بۆ ڕێكخراوه‌كه‌ كردووه‌، ته‌رمه‌كان به‌هۆى ئه‌و گازه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه و‌ به‌شێوه‌یه‌ك تێكچوون نازانرێت شه‌هیده‌كان پیاون یاخود ئافره‌تن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل