fbpx
Shadow Shadow

ڕیزبەندییەکی نوێی یاریزانانی تێنس بڵاوکرایەوە

14:58 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕیزبەندییەکی نوێی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی بڵاوکرایەوە و لە ئاستی پیاواندا نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕیزبەندییەکی نوێی یاریزانانی تێنس له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و خانمان بڵاوكرایه‌وه‌، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پیاواندا مایەوە ، ڕافائیل نادالی ئیسپانیش پلەی دووەمی گرتووە و  و رۆجێر فێدرێری سویسریش لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەدایە.

.

هاوکات دانیال میدڤیدێڤی یاریزانی ڕوسی، كه‌ له‌ چەند ڕۆژی ڕابردوودا نازناوی پاڵه‌وانێتی سان پێترسبۆرگی برده‌وه‌، چووەتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکە.

.

هەروەها له‌سه‌ر ئاستی خانماندا ئاشلی بارتیی ئوستڕالی لە پله‌ی یه‌كه‌مدا ماوەتەوە و كارۆلینا پیلیشكۆڤای چیكیش پله‌ی دووه‌می گرتووه‌ و ئیلینا سیڤتۆلینای ئۆكڕانی لە پله‌ی سێیه‌مدایە.

.

هاوکات نائۆمی ئۆساكای ژاپۆنی کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا نازناوی تێنسی ژاپۆنی بردەوە پله‌ی چواره‌می ڕیزبەندییەکەی گرتووه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل