fbpx
Shadow Shadow

ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکى لیڤەرپوڵ دەکڕێت.. پێنجشەممەى داهاتوو گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت

19:31 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ لیڤەرپوڵ ڕێککەوتووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانە ئینگلیزییەکە و پێنجشەممەی داهاتووش گرێبەستەکە ڕادەگەیەنرێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایگەیاندووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ رێكکه‌وتنی کۆتاییان کردووە،‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ فابینهۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی  بەڕازیلی بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوەی فابینهۆ بۆ ریاڵ مەدرید بەرامبەر 59 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لە ئەگەر بەدەستهێنانی نازناویشدا، پێویستە یانە مەدریدیەکە نۆ ملیۆنی‌ دیکە بداتە لیڤەرپوڵ

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکراشیکردووە، ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمی‌ هه‌ردوو یانه‌كه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ راده‌گه‌یه‌نن و فابینهۆی بەڕازیلی دەبێتە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر باس لەوە دەکرا ڕیاڵ مەدرید هەموو هەوڵێکی دەدات بۆ گواستنەوەی پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد، کە لەهەمان شوێنی فابینهۆ یاری دەکات و دڵخوازی زیدانی ڕاهێنەری ریاڵ مەدریدە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل