fbpx
Shadow Shadow

ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە کێبڕکێی گواستنەوەی نێیمار

19:25 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گورزێکی توند لە بەرشەلۆنە بدات و نێیمار بگوازێتەوە ڕیزەکانی، کە بەرشەلۆنەش هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.

.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرایکردووە، ڕیاڵ مەدرید پلانی داناوە بە گرێبەستێکی نهێنی ئاڵوگۆڕکاری نێیمار بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە گاریس بەیڵ و بڕی 90 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە بۆ پاریس سانجێرمان لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرە بەڕازیلیەکەیان.

.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی مۆندۆ، ڕیاڵ مەدرید لەئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی بەرپرسانی پاریسن و خوازیارن بە داواکەیان ڕازی بن، چونکە دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە دەربازیان بێت لە گاریس بەیڵی یاریزانی یانەکەیان.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل