fbpx
Shadow Shadow

"سبەی شەو دوا هەلە بۆ زیدان"

ڕیاڵ مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ مۆرینهۆ دەستپێکردووە

12:28 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، پێدەچێت یاری ئەم هەفتەیەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر گەڵاتەسەرای لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا دوا هەل بێت بۆ زیدانی ڕاهێنەر و ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە مۆرینهۆ دەگەڕێتەوە یانەکە.

.

بەرنامەی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانی لە نوێترین بەرنامەیدا ئاشکرایکردووە، دوای دۆڕانەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ مایۆرکا، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید بە تەواوەتی بیریان لە گۆڕینی زینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەکە کردووەتەوە و پێدەچێت ئەو ڕاهێنەرە لە یانەکە دوربخرێتەوە.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆی پرتوگالی گفتوگۆیان کردووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە ڕاهێنەری یانەکەیان و جێگەی زیدان بگرێتەوە.

.

بەپێی بەرنامەکە، پێدەچێت یاریی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر گەڵاتەسەرای لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوا هەل بێت بۆ زیدان و ئەگەر سەرکەوتن بەدەستنەهێنێت دوربخرێتەوە، چونکە ئەوکات مەترسییەکی گەورە ڕوبەڕوی یانەکە دەبێتەوە و پێدەچێت نەتوانێت بگاتە قۆناغی داهاتووی خولەکە، کە لە دوو یاری ڕابردوودا تەنها یەک خاڵی هەیە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل