fbpx
Shadow Shadow

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ڤاڵڤێردی واژو کرد

17:15 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستێکی نوێ و خەیاڵی لەگەڵ ئەستێرەی لاوی یانەکەی فیدریکۆ ڤاڵڤێردی واژوو کرد و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بەرزکردەوە بۆ 750 ملیۆن دۆلار و گرێبەستەکەی مێسی تێپەڕاند.

.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەو ئاستە سەرسوڕهێنەرەی ڤاڵڤێردی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشکەشی دەکات، بەرپرسانی یانەی شاهانە بۆ پاراستنی ئەو ئەستێرە لاوە گرێبەستەکەیان تا ساڵی 2025 نوێکردەوە.

.

ئەو ڕۆژنامە ئیسپانییە ئاماژەی بەوەکرد، ڕیاڵ مەدرید بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ڤاڵڤێردی بۆ 750 ملیۆن دۆلار بەرزکردووەتەوە، ئەویش بۆ ئەوەی یاریزانەکە لە چنگی یانەکانی دیکە بپارێزێت.

.

بەگوێرەی ئەوە گرێبەستەکەی ڤاڵڤێردی، گرێبەستی لیۆنێل میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە تێپەڕاند، کە بڕی هەڵوەشاندنەوەکەی 730 ملیۆن دۆلارە.

.

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی، هەرچەندە تەمەنی تەنها 21 ساڵە، بەڵام لەم وەرزەدا لەژێر دەستی زیدانی ڕاهێنەر، ئاستێکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پێشکەش دەکات و لە زۆرینەی یارییەکاندا وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێدەبەسترێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل