Shadow Shadow

دوو یاریزانیان خستووەتە بەردەم زیدان

ڕیاڵ مەدرید کۆتا گرێبەست بۆ زیدان ئەنجامدەدات

16:09 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیانەوێت کۆتا گرێبەستی یانەکە لەم وەرزەدا ئەنجام بدەن و بە زینەدین زیدانیان ڕاگەیاندووە، لەنێوان مانێ و پۆگبادا یەکێکیان هەڵبژێرێت.

.

ماڵپەری دێڤێنسا سێنترالی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، ڕیاڵ مەدرید بڕیاریداوە لەنێوان پۆڵ پۆگبای یاریزانی مانچستەریونایتد و سادیۆ مانێی یاریزانی لیڤەرپوڵ یەکێکیان بباتە ڕیزەکانییەوە.

.

بەپێی ئەو ماڵپەڕە، بەرپرسانی مەدرید زینەدین زیدانیان سەرپشک کردووە لە داواکردنی یەکێک لەو دوو یارزانە و داوایان لێکردووە، خۆی یەکلاییبکاتەوە دەربارەی گرێبەستکردن لەگەڵ یەکێک لەو دوو یاریزانە بڕیاری خۆی بدات.

.

دێڤێنسا سێنتراڵ ئاماژەی بەوەشكردووە، ریاڵ مەدرید پارەیەکی زۆری لە مێرکاتۆی ئەمساڵدا خەرج کردووە و ناتوانێت هەردوو یاریزانەکە بباتە ڕیزەکانییەوە، بۆیە چاوەڕوانی وەڵامی زیدانن بۆ ئەوەی یانەکە بە جددی هەنگاوەکانی دەستپێبکات بۆ گواستنەوەی یەکێک لەو دوو یاریزانە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل