fbpx
Shadow Shadow

ڕیاڵ مەدرید چەند خوێندنگەیەکی ئەکادیمی لە عێراق دەکاتەوە

09:07 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

 

بەڕێوبەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند خوێندنگەیەکی ئەکادیمی تۆپی پێ لە چەند شارێکی عێراق دەکاتەوە.

.

ماڵپەری فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید، یانەی شاهانەی ئیسپانیا هەواڵێکی دڵخۆشکەری بۆ هاوڵاتییانی عێراق بڵاوکردووەتەوە، ئەویش واژۆکردنی ڕێککەوتنێکە لەگەڵ کۆمپانیای نەبا ئەلسەلمان گروپ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی پەروەردەی وەرزشی لە عێراق، کە خۆی دەبینێتەوە لە کردنەوەی چەند خوێندنگەیەکی ئەکادیمی وەرزشی بۆ پەروەردەی وەرزشی منداڵان.

.

لە هەر خوێندگەیەکدا ژمارەیەکی دیاریکراو منداڵ وەردەگیرێن و لەسەر ئاستی هونەری و وەرزشی بەشێوەیەکی ئەکادیمی ئاست بەرز ڕاهێنان بەو منداڵانە دەکرێت، لەچوارچێوەی پڕۆگرامێکی ساڵانەدا بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێ لە عێراق.

.

ئینریکی سانچێز، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەربارەی واژۆی ڕێککەوتنەکە وەکو نوێنەری یانە ئیسپانییەکە ڕایگەیاندووە “کردنەوەی ئەو خوێندگایە یارمەتییەکەی زۆر منداڵان دەدات بۆ ئەوەی لەڕوی هونەرى و تەکتیکییەوە فێری جوڵەکانی وەرزش بن، هەروەها هانیان دەدات پەرە بەخۆیان بدەن لە بەرئەوەی لە ئەکادیمیایەکی گەورەی یانەیەکی گەورەدا دەبنە فێرخوازی وەرزش”.

.

تا ئێستا ڕون نییە کە ئەو خوێندنگایانە لە چ شارێکی عێراق دەکرێنەوە و چەند فێرخوازی وەرزشیش وەردەگرن.

.

حەيدەر سەلمان، نوینەری کۆمپانیای نەبا ئەلسەلمان باسی لەوە کردووە “کردنەوەی ئەو پڕۆژەیە بۆ عێراق زۆر گرنگە چونکە ڕۆحی ئاشتی زیاتر لەناخی عێراقییەکاندا دەچێنێت، کاتیک دەبینن کە یانەیەکی گەورەی وەکو ڕیاڵ مەدرید خویندگای ئەکادیمی وەرزشی خۆی لە شارەکانی ئەواندا دەکاتەوە و پەرە بە ئاستی وەرزشی وڵاتەکەیان دەدات، لەکاتیکدا وەرزش خۆی بەشێکە لە ئاشتی و هەروها پڕۆژەکە دڵی ملیۆنان هاندەری مەدرید لە عێراق خۆش دەکات”.

.

کردنەوەی ئەو خوێندنگایانە لەچوارچێوەی ئەو پڕۆگرامانەدایە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید رایگەیاندووە بۆ کردنەوەى چەندین خوێندنگە لەسەر ئاستى جیهان، بۆ پەروەردکردنی ئارەزومەندانی تۆپی پێ.

.

عادل مستەفا، باڵیۆزی عێراق لە مەدرید کە بەشداریکردووە لە واژۆکردنی رێککەوتنەکەدا ڕایگەیاندووە “کردنەوەی ئەو خوێندنگایە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسپانیا و عێراق زۆر بەهێزتر دەکات، هەروەها هەنگاوەکەی ڕیاڵ مەدریدیش بەتەواوەتی پشتیگری کراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل