fbpx
Shadow Shadow

ڕۆیتەرز: ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی لە لوبنان بۆردومان کردووەتەوە

09:29 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی لە سەر سنووری لوبنان و سوریا بۆردوومان کردووە.

.

بۆردوومانەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئابی 2019، لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، سوپای ئیسرئیل هێرشێکی ئاسمانی فراوانی بۆ سەر “بنکەیەکی سوپای پاسداران لە دیمەشق” و چەند پێگەیەکی حزبوڵڵا لە لوبنان ئەنجامدا.

.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل، دژی گروپێکی چەکداریی فەلەستینی بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتووەتەوە.

.

هاوکات سوپای ئیسرائیل ئامادەنەبووە هیچ زانیارییەک لەسەر بۆردوومانەکە بۆ رۆیتەرز ئاشکرا بکات.

.

جگەلەوە هەر ڕۆژی ڕابردوو، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای قائیم سەر بە پارێزگای ئەنبار کرد و بەهۆیەوە فەرماندەیەکی حەشد کوژرا.

.

حەشدی شەعبی ئیسرائیلی بە بۆردوومانکردنی بارەگاکانی تۆمەتبارکردووە، بەڵام تا ئێستا سوپای ئیسرائیل بەفەرمی دانی بە بۆردومانەکانی لە عێراقدا نەناوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل