fbpx
Shadow Shadow

ڕۆیته‌رز: لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌نه‌خشه ڕێگاكه‌ى قاسمى سوله‌یمانى بۆ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕازى بوون

19:19 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسى ڕۆیته‌رز له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادارى عێراقه‌وه‌ ئاشكراى كرد “زۆربه‌ى حزبه‌ عێراقیه‌كان به‌كورده‌كانیشه‌وه‌ به‌نه‌خشه‌ ڕێگاكه‌ى قاسمى سوله‌یمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودس بۆ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ له‌ساڵى داهاتوو، قایل بوون”.

.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌و نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ى كه‌ قاسم سوله‌یمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودسى ئێران دایڕشتووه‌ زۆربه‌ى حزبه‌كانى عێراق به‌ڕه‌وتى سه‌در و ژماره‌یه‌ك له‌حزبه‌ سونیه‌كان و كورده‌وه‌ پشتیوانى كراوه‌.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، فه‌رمانێكى نوێتر دراوه‌ به‌به‌رپرسانى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ ته‌نها ڕێگه‌ بدرێت خۆپیشانده‌ران بچنه‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر و دواتر هه‌موو ده‌روازه‌ و شوێنه‌كانى تریان لێ دابخرێت و بۆ دابه‌زینى وره‌یان به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستگیر بكرێن.

.

دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند لایه‌نێك له‌وانه‌ سه‌درییه‌كان له‌ پشتیوانى داواكارى خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت كشانه‌وه‌ و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك‌ له‌نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كانى عێراق به‌سه‌ر په‌رشتى قاسم سوله‌یمانى، به‌ڕێوه‌چوو لایه‌نه‌كان گه‌یشتنه‌ ڕێكکه‌وتن بۆ مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل