fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

نرخەکانیان هاڕەیکرد

ڕۆژێکى ڕەش بۆ زێر و نەوت

09:50 شه‌ممه‌ 29 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

نرخەکانى زێڕ و نەوت دوێنێ هەینى بەڕێژەیەکى گەورە ڕوویان لە دابەزین کرد و ڕۆژێکى ڕەشیان تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى چەندین هۆکارەوە لەناویاندا کاریگەرى بڵاوبوونەوەى خێراى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر بازاڕەکانى جیهان.

.

نرخى نەوت

ڕۆژێکى ڕەش بۆ زێر و نەوت

نرخى نەوت دوێنێ هەینى نزمترین ئاستى تۆمارکرد لەماوەى زیاتر لە ساڵێکدا، لەگەڵ زیادبوونى ترس و نیگەرانییەکان و کاریگەریی لەسەر خواست لەسەر وزە، بەهۆى سستى ئابورى جیهانییەوە کە لەئەنجامى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دروستبووە.

.

ڤایرۆسەکە دوێنێ زیاتر بڵاوبووەوە، لەگەڵ تۆمارکردنى حاڵەتى نوێى توشبوون بۆ یەکەمجار لەشەش وڵاتى سێ کیشوەر، ئەوەش کاریگەرى گەورەى لەسەر بازاڕ دروستکرد و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هاندا ئاستى هۆشداریی بۆ مەترسی بۆ ئاستێکى باڵا بەرزبکاتەوە.

.

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، نرخى مامەڵە دواخراوەکانى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە، 2.06 دۆلار دابەزیوە، کە دەکاتە 4% و نرخى هەر بەرمیلێک بە 49.67 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، کە نزمترین نرخە لە تەموزى 2017 ەوە.

.

هەروەها نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا 2.33 دۆلار دابەزى کە دەکاتە 5% و نرخى هەر بەرمیلێکى 44.76 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، ئەوەش نزمترین نرخە لە کانونى یەکەمى 2018ەوە.

.

نرخى زێڕ

ڕۆژێکى ڕەش بۆ زێر و نەوت

هاوشێوەى نەوت، نرخى زێڕ داکشانى گەورەى تۆمارکرد و دوێنێ هەینى نرخى ئەو کانزا بەنرخە بەڕێژەى 4.6% دابەزى و گەورەترین دابەزینى ڕۆژانەى تۆمارکرد لە حەوت ساڵدا، لەگەڵ بەردەوامى ترس و نیگەرانى وەبەرهێنەران لە بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئەو کاریگەرییەى لەسەر بازاڕ دروستیکردووە.

.

مایک ماتوسیک بەڕێوەبەرى ئاڵوگۆڕە داراییەکان لە دامەزراوەى يو.ئێس گلوبال ئینفستورز وتى “زۆرێک لە وەبەرهێنەران و ئەوانەى مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن، داواکارییان لەسەر بەرهەمەکانى دیکە هەیە، بۆیە ئەو کاڵایەى بتوانن بیفرۆشن دەیفرۆشن، ئەوەش کاریگەرى لەسەر زێڕ و پشکى کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان کردووە”.

.

نرخى مامەڵە خێراکانى زێڕ شەوى ڕابردوو بەڕێژەى 4.6% دابەزى و نرخى هەر ئۆنسەیەک بە 1568.96 دۆلارمامەڵەى پێوەکرا، کە گەورەترین داکشانى ڕۆژانەیی ئەو کانزایەیە لەساڵى 2013 ەوە تا ئێستا.

.

بەردەوامى و زیادبوونى تر س لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە بازاڕەکانى پشکە داراییەکان لەسەر ئاستى جیهان، بووەتە هۆکارى گەورەترین پاشەکشەى هەفتانە لەساڵى 2008ەوە تا ئێستا و نزیکەى شەش ترلیۆن دۆلارى لەبەهاى پشکەکان لە بازاڕدا کەمکردووەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل