fbpx
Shadow Shadow

ڕۆژێکى نوێی خۆپیشاندانەکان لەعێراق، داخستنى ڕێگا و فەرمانگەکان، هۆشدارى لە “داڕوخانى” پردى کۆمارى

13:00 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

خۆپیشاندەرانى عێراق ئەمڕۆ دوشەممە ڕۆژێکى نوێی خۆپیشاندان و ناڕەزاییان دەستپێکرد، لەڕێگەى داخستنى بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکان و ژمارەیەک لە فەرمانگەکان و بەردەوامى مانگرتنى کراوەوە.

.

لەبەغدا کە شوێنى سەرەکى خۆپیشاندانەکانە، بەشێک لە خۆپیشاندەران بە پاککردنەوەى شەقامەکان رۆژى نوێیان دەستپێکرد، هەروەها بەشێکى دیکەیان چەند شاقامێکى سەرەکییان داخست، لە چوارچێوەى بەردەوامى مانگرتنى کراوەدا کە دوو ڕۆژە ڕایانگەیاندووە.

ڕۆژێکى نوێی خۆپیشاندانەکان لەعێراق، داخستنى ڕێگا و فەرمانگەکان، هۆشدارى لە "داڕوخانى" پردى کۆمارى

هەروەها چەندین قوتابخانە و دامەزراوەى حکومی دەرگاکانیان داخست، وەک هاوسۆزییەک بۆ خۆپیشاندانەکان کە لەسەرەتاى مانگى ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 خۆپیشاندەر کوژراون.

.

لە پارێزگاى دیوانیە و زیقاریش خۆپیشاندەران چەندین فەرمانگەى حکومیان داخست، کە پابەندى مانگرتنى کراوە نەبوون.

ڕۆژێکى نوێی خۆپیشاندانەکان لەعێراق، داخستنى ڕێگا و فەرمانگەکان، هۆشدارى لە "داڕوخانى" پردى کۆمارى

داخستنى ئەو فەرمانگانە و بەردەوامى مانگرتنى کراوە لەکاتێکدایە، دوێنێ عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى کۆتایی هێنانى خۆپیشاندانەکان و دەستپێکردنەوەى دەوامى فەرمانگەکانى کرد، کە بەوتەى ئەو زیانى زۆریان بە عێراق گەیاندووە.

ڕۆژێکى نوێی خۆپیشاندانەکان لەعێراق، داخستنى ڕێگا و فەرمانگەکان، هۆشدارى لە "داڕوخانى" پردى کۆمارى

لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکان بەتایبەتى لەبەغداى پایتەخت، عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژ بەناوى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانەوە، هۆشداریدا لەوەى سوتان و تێکدانى بەشێک لە پێکهاتەى پردى کۆمارى ببێتە هۆى داڕوخانى پردەکە بەتەواوەتى.

ڕۆژێکى نوێی خۆپیشاندانەکان لەعێراق، داخستنى ڕێگا و فەرمانگەکان، هۆشدارى لە "داڕوخانى" پردى کۆمارى

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل